خه‌بات : رانیاردڵشاد –
سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به‌نیازه دوای هه‌ڵبژاردنی ناوخۆی توركیا كه له 31ی ئاداری داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت، سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ به‌غدا و هه‌ولێر بكات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ له ئیسته‌نبوڵ قسه‌ی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرد و گووتی: توركیا به‌چڕی به‌دواداچوونی بارودۆخی نوێی عێراق ده‌كات، ئه‌ردۆگان دوای هه‌ڵبژاردنی ناوخۆی توركیا سه‌ردانی به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاویش ئۆغلۆ له ئیسته‌نبۆڵ قسه‌ی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاند كردوو و گووتی: توركیا به چڕی به‌دواداچوونی بارودۆخی نوێی عێراق ده‌كات و ئه‌ردۆغان دوای هه‌ڵبژاردنی ناوخۆی توركیا سه‌ردانی به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كات.
هه‌روه‌ها چاویش ئۆغلۆ راشیگه‌یاندووه كه ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌كاره هه‌ره له‌پێشینه‌كانن، هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له‌م وڵاته به‌رده‌وامه، ئێمه له پێناو لابردنی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كارده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: به ئامانجی سه‌ردانی چاوه‌ڕوانكراوی ئه‌ردۆغان و ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و سه‌ردانه، له‌م نزیكانه سه‌ردانی به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كات.
له‌باره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: ئه‌نكه‌ره به‌ڵێنی داوه قه‌رزێكی 5 ملیا دۆلاری بداته به‌غدا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات دوای رزگاركردن له داعش. ئه‌وه‌شی گووت: بزنسمانه‌كانی تورك سوود له قه‌رزی ناوبراو وه‌رده‌گرن.









