له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا، جۆزسێپێ کۆنتێ به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.
سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێر له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆ و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌فین دزه‌یی و رێزان قادر نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له ئیتاڵیا، قونسوڵی گشتی ئیتاڵیا پێشوازی لێ كرا.
جۆزسێپێ کۆنتێ سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا بریاره لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان کۆدەبێتەوە .
ئیتاڵیا، یەکێکە لەو وڵاتانەی یەکێتی ئەوروپا کە خاوەن ئابوورییەکی گەورەیە و هەروەها ئەندامێکی کارای هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە دژ بە داعش، پەیوەندییەکی بەهێز و نزیکیشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە.









