ئه‌مڕۆ چوارشەممە 6/2/2019 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (جه‌نه‌ڕاڵ پاتریك رۆبه‌رسۆن) فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌تیه‌كانی ئەمریکا له عێراق و سوریا و شاندی یاوەری كرد.
له‌م دیدارەدا دوا پێشهاتەکانی ناوچه‌كه به‌گشتی و قۆناغه‌كانی شه‌ڕی
تیرۆریستان تاوتوێكرا، پەیوەست بە پەرەسەندنەکانی رەوشی رۆژهەڵاتی فوڕات لە
سوریا مه‌سرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا، بە پێویست دەزانرێت هێز و لایەنە
سیاسییەکانی رۆژئاوا بگەنە رێککەوتن و لێک تێگەیشتنی هاوبەش لەسەر کۆی
پرسەکان بۆئەوەی لە گۆڕانکارییەکاندا مافەکانی گەلی کورد جێگیر بکرێت.
هەر لەو دیداره جموجۆڵەکانی داعش لە هەندێ ناوچەی عێراق و رۆڵ و
هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و عێراق و هەرێمی کوردستان
تاوتوێکرا و تیشکخرایە سەر میکانیزمەکانی رێگەگرتن لە گەشەکردنی زیاتری
گرووپە تیرۆریستیەکان لەو ناوچانەدا.









