خهبات: كارزان كانەبی
لە دیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتی چاڵاكیەكانی وەرزش و هونەر بە ئامادەبوونی مامۆستا بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی چاڵاكیەكانی وەرزش و هونەر و مامۆستا مزەفەربەرێوەبەری گشتی پەیمانگاكان و مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و ژمارەیەكی زۆر لە سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و مامۆستایانی وانەی هونەر و میوانانی تر، حەوتەمین پێشانگای شێوەكار مامۆستا رەزوان قادر لە ژێر ناونیشانی نەوای رەنگ لە سروشتدا كرایەوە، لەم پێشانگایە سەرجەم ئەو تابلۆیانەی كە مامۆستای شێوەكار ئەنجامی دابوو كاری دەستی بووە كە گوازرشت بوو لە سروشتی كوردستان و فۆلكلۆروداب و نەریتی كوردەواری و ژیانی گوند، سەرجەم كارەكانیش لەلایەن مامۆستا شێوەكار هەمووی بە رەنگی ئاوی درووست كرابوون، لەمیانی كردنەوەی پێشنگایەكەش بەرپرسانی پەروەردەیی دەست خۆشیان لە خاوەنی پێشانگاكە كرد كە لە ماوەی رابردوو كاری باشی وێنەیی ئەنجامداوە لە 26 قوتابخانەی سنوری پارێزگای هەولێر لە هەریەك لە پەروەردەكانی مەخمور و خەبات و دەشتی هەولێر 30 لۆگۆی بۆ ئەو قوتابخانانە بە خۆبەشی درووست كردووە، دەستخۆشیان لە كردنەوەی ئەو جۆرە پێشانگایانەش لێ كرد و كە بەرەودان و خزمەت كردنی زیاتری كاری دەستی شێوەكارییە و خزمەت كردنە بە بواری هونەری هیوای بەردەوامیان بۆ خواست لە كارەكانی بەلێنی پیشتگیری تەواویان پێدا.









