رۆژێك بەر لە پەسەندكردنی‮ ‬رێككەوتننامەی‮ ‬برێكسیت لە پەرلەمانی‮ ‬بەریتانیا،‮ ‬129‮ ‬ئەندامی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬ئەورووپا،‮ ‬نامەیەكی‮ ‬كراوەیان ئاراستەی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬بەریتانیا كرد و لە نامەكەدا هاتووە وەك دۆستانی‮ ‬وڵاتەكەتان لە نزیكەوە و بە نیگەرانییەوە چاودێریی‮ ‬پێشهاتەكانی‮ ‬پەیوەست بە كارەساتی‮ ‬برێكسیت دەكەین كە زیان بە بەریتانیا و ئەورووپاش دەگەیەنێت و جەخت لەوەكراوەتەوە كە دەنگدەرانی‮ ‬بەریتانیا دەستیان بە دووبارە چاوخشاندنەوە بە بڕیاری‮ ‬برێكسیت كردووە و پشتیوانیی‮ ‬دووبارە ئەنجامدانەوەی‮ ‬ریفراندۆم روو لە هەڵكشانە‮.‬

هەر لە نامەكەدا باس لەوەكراوە بە دڵتەنگییەوە لە بڕیاری‮ ‬گەلی‮ ‬بەریتانیا بۆ جیابوونەوە لە‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپا دەڕوانن،‮ ‬بەڵام پێیان وایە پێویستە ئەم بڕیارە رێزی‮ ‬لێبگیرێت،‮ ‬تیشك خراوەتە سەر ئەوەش ئەگەر بێت و جیابوونەوە بێ رێككەوتن رووبدات،‮ ‬ئەوا دەبێتە كارەسات بۆ سەرجەم لایەنەكان‮. ‬لە نامەكەدا هاتووشە ئەگەر بەریتانیا بڕیار بدات لە هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬نامەی‮ ‬50ـەمین ماددەی‮ ‬كە ناردوویەتی‮ ‬بۆ سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپا،‮ ‬ئێمە وەك ئەندامانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬ئەورووپا پشتیوانی‮ ‬لێدەكەین‮. ‬لە نامەكەدا داواش لە گەلی‮ ‬بەریتانیا كراوە دووبارە چاو بە بڕیاری‮ ‬برێكسیتدا بخشێنێتەوە و هاتووە برێكسیت هەموومان لاواز دەكات‮. ‬ئێمە دەمانەوێت لە‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپادا بمێننەوە و بە‮ ‬یەكەوە بەهێزترین و دەتوانین ئەورووپایەكی‮ ‬بەهێزتر بنیات بنێین‮.‬

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی‮ ‬بەریتانیا،‮ ‬دەنگ بدات لەسەر رێككەوتنی‮ ‬برێكسیت كە لە نێوان حكوومەتی‮ ‬بەریتانیا و‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپادا ئەنجامدراوە‮. ‬لەمبارەیەوە سەرۆكوەزیرانی‮ ‬بەریتانیا،‮ ‬تێرێزا مای‮ ‬رایگەیاند‮: ‬ئەگەر پەرلەمان برێكسیت رەتبكاتەوە،‮ ‬ئەوا ئەگەری‮ ‬مانەوەی‮ ‬بەریتانیا وەك ئەندامی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپا زیاد دەكات‮. ‬تێرێزا مای‮ ‬راشیگەیاند‮: ‬دەبینین كە لە میانی‮ ‬چەند هەفتەی‮ ‬رابردوودا كەسانێك هەن دەیانەوێت برێكسیت دوابخرێت،‮ ‬تەنانەت راگیرێت و هەموو ئامرازێك بەكاردەهێنن بۆ ئەو ئامانجە‮.

‬تێرێزا مای‮ ‬رووی‮ ‬قسەكانی‮ ‬كردە ئەو پەرلەمانتارانەی‮ ‬خۆیان بۆ دەنگدان بە رەتكردنەوەی‮ ‬برێكسیت ئامادەكردووە لە دەنگدانەكەی‮ ‬ئەمڕۆدا كە بڕیارە لە پەرلەمانی‮ ‬بەریتانیا بەڕێوەبچێت،‮ ‬گوتیشی‮: ‬داوا لە پەرلەمانتاران دەكەم لەو هەنگاوانەی‮ ‬دەیگرنەبەر دەرەنجامی‮ ‬باوەڕی‮ ‬گەلی‮ ‬ئینگلیز بە دیموكراسییەكەمان لەبەرچاوبگرن،‮ ‬باوەڕی‮ ‬گەل بە پرۆسەی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و سیاسییەكان زیانی‮ ‬گەورەی‮ ‬بەردەكەوێت،‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬ریفراندۆمەكە ئەركمانە‮. ‬باسی‮ ‬لە دەرەنجامەكانی‮ ‬ئەگەری‮ ‬رەتكردنەوەی‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬برێكسیتی‮ ‬كرد لە لایەن پەرلەمانەوە و گوتی‮: ‬ئەگەری‮ ‬زۆرە پەرلەمان ئیفلیچ بێت بە شێوەیەك رێگا دەكرێتەوە لەبەردەم جێبەجێنەكردنی‮ ‬برێكسیتدا‮.‬