خەبات: تریفە ئازاد
دوای ئەوەی وا بڕیار بوو هەشتی مانگ یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە هاوكاری چەند جزبێكی توركمان و عەرەبەكان كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەنجام بدەن بۆ لادانی ڕێبور تاڵەبانی و دانانی یەكێكی تر بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەڵام دوای هەوڵێكی زۆر كۆبونەوەكە ڕێژەی یاسایی تەواو نەكرا و كۆبونەوەكە ئەنجام نەدرا وە لە هەمان شەو دا یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاڵای كوردستانی هەڵكرد لەسەر بارەگای خۆی و هەر لە هەمان درەنگانی شەو هێزێكی دژە تیرۆی عێراق ئاڵاكەیان داگرتە خوارەوە ،ڕۆژ بە ڕۆژیش دۆخی كەركوك بەرەو خراپی دەڕوات لاینەكانی كەركوك داوای ئاسایی كردنەوەی دۆخەكە دەكەن.
شوان محەمەد بەرپرسی حزبی زەحەتكێشانی كوردستان لە كەركوك لە لێدوانێكی تایبەت بۆ ڕۆژنامەی خەبات لە بارەی ڕەوشی كەركوك گوتی: لە ڕاستیدا ئێستا ڕەوشی كەركوك بە قۆناغێكی هەستیار دا تێدەپەڕێت، كەركوك و كەركوكیەكان باجی بێ پلانی سەركردایەتی سیاسی دەسەتداری كورد دەداتەوە ، ئەوكاتەی پێویست بوو سەركردایەتی كورد پلانی ستراتیجی بۆ كەركوك دابڕێژێت و قۆناغ بە قۆناغ جێ بە جێی بكات ، ئەوكات هیچ نەكرا و لەبڕی ئەو ئەركە حزبایەتی تەسكی هەر دووحزبی دەسەڵاتدار ئەم ڕۆژەی لێ بەرهەمهات ، ئێستاش ململانێ سیاسیە كان هەر ڕێگرن لە لە دوای 16 ی ئۆكتۆبەری 2017، ئێستا یەكێتی دەیە وێت بە هەر جۆرێك بێت ئەوەی لە دەستی چووە لایەنی كەم بەدەستی بێنێتە وە ، ئێمە وەك حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پێمان وایە یەكێتی هەڵە دەكات ئەگەر لە دەرەوەی كۆدەنگی لایەنە سیاسیە كوردستانیە كان هەر هەنگاوێك بنێت!!، چونكە بەرپرسیارێتی كەركوك گشتیە و هەموو لایەك لێی بەرپرسین ، ئێمە پێمان وایە لابردنی سەرۆكی ئەنجومەن لە ئێستادا كارێكی محاڵە و خراپیشە ، باشتر وایە یەكێتی لەبری ئەوەی هەوڵی ڕێككەوتن لە گەڵ توركمان و عەرەب دەدات باشترە ئەو هەوڵە لەگەڵ پارتی و لە ناوخۆی كورد بیدات، ئێمە پێمان وایە كورد لە كەركوك پێویستی بە دانانی بەرنامەی ستراتیج و نیشتیمانی و هاوبەش هەیە كە هەموو لایەك لە ژێر یەك چەتر كۆبینەوە، سەبارەت بە ئاڵای كوردستان دیارە وەك ڕەمز و هێمای كورد هیچ ڕێگریەكی دەستوری نیە لەكەركوك هەڵنەكرێت ئەوەی ئێستا ڕوو دەدات داگیركاریە بە زەبری هێز ئاڵای كوردستان قەدە غە كراوە ، بە داخەوە هەڵكردنیشی بێ پلانی و هەركەس بۆخۆیی پێوە دیارە ، ئێمە پێمان باشە كۆی حزبە كوردستانیە كان بە پێكەوە بە بەرنامەیەكی تایبەت ئاڵای كوردستان هەڵكەین و لە ڕێگای نوێنەرانی كورد لە دەبێت لە كاری لە سەر بكە ین و نەشی كەینە هەڵاو پڕوپاگەندەی حزبی . ئێستا مەترسییەكی گەورە بۆ شاری كەركووك و خانەقین و دوز هەیە.
سەید حەسەن بەرپرسی بزوتنەوەی ئیسلامی لە شاری كەركوك لە لێدوانێكی تایبەت بۆ ڕۆژنامەی خەبات گوتی: دۆخی ناوچەكە بە گشتی بەرەو خراپی دەچێت بەتایبەت ئەمریكا هێزێكی زۆری بۆ ناوچەكە هێناوەو هەموو ئاماژەكان بەرەو ئەوە دەچن بەپێی ئەو ئامادەسازییەی كە لەناوچەكە دەكرێ. وە هەروەها سەردانەكانی گەورە بەرپرسانی ئەمریكا بۆ ناوچەكانی دەورووبەر ئاماژەن بۆئەوەی كە ناوچەكە بەرەو جەنگێكی گەورە دەچێت وە بەتایبەت ئەو ناوچانەی كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان پارێزگاری لێدەكرد ئێستا بەدەست حەشد و سوپای عێراقەوەیە، ناتوانن كۆنترۆڵی ئەو ناوچانە بكەن وە رۆژانە دەبیستین هەر لە سنورەكانی پارێزگای موسڵەوە هەتا بەغدا و ئەنبار و خانەقین و دیالەو دەوروبەری رۆژانە داعش چالاكییەكانی خۆیان ئەنجام دەدەن وە ئێستا مەترسییەكی گەورە بۆ شاری كەركووك و خانەقین و دوز هەیە.
وە سەبارەت بە هەوڵەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ لابردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك و دانانی پارێزگار شكستی هێنا وە ئەگەر ئەو رێككەوتنە سەری بگرتایە شكستێكی گەورە بوو بۆ نەتەوەی كورد لە شاری كەركووك وە هیچ مانایەكی نەئەهێڵایەوە بۆ پرۆسەی دیموكراسی و هەڵبژاردن و شایستەی دەنگی زۆرینە و كە كورد پێكهاتەی زۆرینەیە لەو شارە چونكە لە یەكێك لە برگەكانی ڕێككەوتنەكە دەڵێت: دانانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا تەنها بۆ خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوەیە بە واتای ئەوەی بۆی نییە جارێكی دیكە هەڵبژاردنی پارێزگار لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكەوە دەستنیشان بكرێ هەروەها لە یەكێك لە برگەكانی ئەو رێككەوتنە هاتووە كە دەبێ لیژنەی سێ قۆڵی لە هەرسێ پێكهاتەكە كارا بكرێتەوە مەبەست لەم خاڵەش ئەوەیە كورد كە پێكهاتەی زۆرینەیە نەتوانێ بە بێ عەرەب و توركمان هێچ بریارێكی چارەنوسسازی گەلەكەمان بێ ئەوان بدرێت، وە ئەم هەوڵەی ی.ن.ك هەموو لایەكمان ئاگادارین دوای ئەوە دێت كە هەردوو لیژنەی دەستنیشانكراوی لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی كەركووك سەركەوتوو نەبوو. وە دەربارەی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە شاری كەركووك ئێمە ڕامان وایە كە ئەن بریارە چارەنوسسازە كە شكۆی گەلێكی پێوەیە وە قوربانییەكی زۆر لە پێناو دراوە بە دەستەجەمعی هەموو لایەنە كوردستانییەكان بدرایە وە لە رۆژی ئالای كوردستان یان رۆژی نەورۆز یان هەر بۆنەیەكی نیشتیمانی دیكە ئەم كارە ئەنجام بدرابایە چوونكە بریارە چارەنوسسازە نەتەوایەتییەكان بە كۆمكاری هەموو لایەنەكان بدرێت نەك كەسێك یان حزبێك یان لایەنێك چونكە ئەو كات هەموو كەس دەڵێت ئەمە تەنها بۆ موزایەدەیە و هیچی تر وە ئێمە پێمان وایە بەرزكردنەوەی ئاڵا مافێكی دەستووری میللەتی كوردە چونكە لە ماددەی 117ی دەستووری عێراقدا هاتووە كەوا حكومەتی فیدراڵی بەغدا پەیوەستە بە هەموو بریارەكانی پەرلەمانی كوردستان تابەرواری مانگی نیسانی 2003 وە پەرلەمانی كوردستان لەساڵی 1992ەوە بەفەرمی ئاڵای كوردستانی ناساندووە وە ئێمە دوا وتەمان ئەوەیە ئاڵا كە بەرزكرایەوە نابێت دابگیرێت ئەگەر بەسەر لاشەمانیشدا بێت.









