د.مستەفا زەنگنە
بمانەوێ‮ ‬یان نەمانەوێ،‮ ‬هەرتاكێكی‮ ‬كوردستان‮ ‬بەشێوەیەك لە شێوەكان‮‬،پێیان لە داو و تەونی‮ ‬سیاسەتەوە ئاڵاوە،بۆیە منیش هەرچی‮ ‬بڵێم،دڵنیام خەڵكەكە،بەباڵای‮ ‬سیاسەت و لایەنێكدا قسەكانم لێك ئەدەنەوە،كە لەڕاستیشدا من لە دیدگایەكی‮ ‬نەتەوەییەوە بیروڕای‮ ‬خۆم دەخەمە‮ ‬ڕوو.كاك مەسرور بارزانی،سڵاوت لێبێت،پێش هەمووشتێك تۆ كوڕی‮ ‬پیاوێكیت هەموو دونیا حیسابی‮ ‬بۆ دەكات و پێشتریش من چەندین جار وتارم لەسەری‮ ‬نووسیوە،بارزانی‮ ‬نەمریش باپیری‮ ‬تۆیە،كە ئێمەو مانان لەشەست و‮ ‬یەكەوە تواناو گیانی‮ ‬خۆمان دایە دەستی‮ ‬بەڕێزیان و متمانەی‮ ‬تەواومان بەهەموو هەنگاوێكی‮ ‬هەبوو.تا ئەمڕۆش واین‮.‬

ئێستا سەرزەمانێكی‮ ‬ترە،حزبی‮ ‬زۆر و بەرژەوەندیی‮ ‬جیاو ئایدیۆلۆجیای‮ ‬جیا لەكوردستاندا پەیدابوون،لەعێراقیش بۆچوونی‮ ‬باش وخراپ دژی‮ ‬دۆزی‮ ‬كورد هەن،دەورو بەریش هیچ قسەی‮ ‬ناوێ و هەموو كەسێك دەزانێت چین؟‮! ‬پێش ئەوەی‮ ‬كاندید بكرێی‮ ‬بۆ سەرۆكی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬وەزیران كاك نێچیرڤان ئەندازیارێكی‮ ‬باشی‮ ‬ڕێكخستن و هەستانەوەو پاراستنی‮ ‬ئەم كیانە بوو،‮ ‬لە سەردەمێكدا ئەو ئەركەی‮ ‬بینی،كێشەی‮ ‬بودجەو هێرشی‮ ‬تیرۆرستان لە لوتكەدابوو‮. ‬دیارە چرای‮ ‬ڕووناكی‮ ‬ڕێگاكەش جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بوو‮. ‬كە بەحیكمەتی‮ ‬خۆی‮ ‬نەیهێشت پاپۆڕەكە نغرۆ بێت و هەموو تیا بچین‮.‬

لەئێستا بەدواوە،ئەركی‮ ‬تۆ قورستر دەبێت،‮ ‬پێویستیت بەهەموو‮ ‬ڕایەكی‮ ‬دروست‮ ‬و خەڵكی‮ ‬پسپۆر و لێزان و دڵسۆز هەیە،بەڵام لەهەموو گرنگتر ئەوەیە‮.
1- مەرجەعییەت بپارێزیت كە‮ ‬ڕاو مەشوورەكانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆكەو وەكو چاوەكانت ئاگات لێی‮ ‬بێت‮.‬
2- پێویستە بەدیراسەو بەڵگە،دوور لەقسەی‮ ‬ئەم بەرپرس و ئەوكەسی‮ ‬نزیك،‮ ‬و بەویژدانێكی‮ ‬كورد پەروەرانەو دوور لە پەلەكردن،‮ ‬كەموكوڕییەكان دەستنیشان بكرێن و چارەسەر گونجاویان بۆ فەراهەم بكرێن‮. ‬كەسی‮ ‬شیاو بۆ شوێنی‮ ‬شیاو دیاری‮ ‬بكرێن‮. ‬ڕەنگە ساڵێك لەكاتی‮ ‬تۆ بگرێت بەڵام دوای‮ ‬ئەوە كارەكانت زۆر بەجوانی‮ ‬ئەڕۆن بەڕێوە‮.‬
3- ئەركێكی‮ ‬كەت لەپێشە كە زۆر گرانە،ئەویش نەهێشتنی‮ ‬بیرۆكراتییەتە لەبەڕێوەبردنی‮ ‬كاری‮ ‬دەوڵەتدا،چون بەجۆرێك كاردوا دەخێ و دەزگاكانیش پڕن لەكارمەند،كە مرۆڤ بێ تاقەت دەبێت،هێندەی‮ ‬موراجع و هاوڵاتی‮ ‬لەدایەرەكاندا بەدوای‮ ‬دۆسێ و مامەڵەكانیانەوەن،هێندە خەڵكی‮ ‬لەبازاڕی‮ ‬شێخەڵڵادا نابینڕێن،،سستەمی‮ ‬كاركردن زۆرسەقەتە.خەڵكانێك لەدوورەوە دێن بۆ واژوویەك دەجار دێنە دایەرەو،ئەوجا بۆی‮ ‬تەواونەكراوە‮.‬
4- سیمایەكی‮ ‬تری‮ ‬ناشیرنی‮ ‬كاری‮ ‬دەزگا حكومییەكان،نەبوونی‮ ‬و ونبوونی،‮ ‬مامڵەو دۆسێی‮ ‬هاوڵاتییانە،كە جۆرێك لەبەتەنگەوە نەهاتن و‮ ‬ڕێزنەگرتن لەهاوڵاتی‮ ‬دەگەیەنێت‮.‬
5- پێویستە‮ ‬ڕێزبەندیی‮ ‬ڕەزامەندیكردن لەسەركاری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كەم بكرێنەوە‮..‬زۆرجار ژمارەی‮ ‬واژۆكان لەژمارەی‮ ‬وشەكانی‮ ‬داواكارییەكە زۆرترن‮.‬
6- پێویستە شكۆ بۆ مامۆستا و فەرمانبەران بگەڕێتەوە كارمەند لەنێو دەزگاكەو دایەرەكەی‮ ‬خۆیدا‮ ‬ڕێزی‮ ‬لێ بگیرێت.نەك ئیهانە بكرێت
7- دەزگاهەیە كارمەندی‮ ‬كەمە،دەزگاش هەیە دەیان كارمەندی‮ ‬هەیەو‮ ‬ڕۆژی‮ ‬چوار مامەڵە نایەتە پێشیان‮. ‬رێكخستنەوەی‮ ‬هەیكەلی‮ ‬ئیداری‮ ‬زۆر گرنگەو،جومگەكان كەمكرێنەوە‮ ‬
8- خزم خزمێنەو خاترانە بنبڕ‮ ‬بكەن.دایەرە هەیە لەدەرگاوە تا بەرپرسی‮ ‬یەكەم هەموویان خزم و كەسی‮ ‬یەكن‮.‬یان زۆرجار كاربەدەسەتەكان ئەڵقەی‮ ‬تەواوكەری‮ ‬یەكن‮.‬
9- من نامەوێت باس لە مووچەو بژێویی‮ ‬خەڵك بكەم چون چاكردنی‮ ‬ئەو لایەنە،ئەركی‮ ‬پێشینەی‮ ‬دەستبەكاربوونەو دڵنیام لەئێستاوە پلانت بۆی‮ ‬داناوە‮. ‬هەوڵ بدە پتر كارەكان وچاكسازی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬ئەم كابینەیە بێت و بەدوادا چوون و لێ پێچینەوە،‮ ‬سیمای‮ ‬داد
پەروەرییە.و دەبێ وتارەكان كورت و شەفاف و كرۆكی‮ ‬مەبەست بپێكێ‮ .‬
10- بێگومان سەركەوتنی‮ ‬بەڕێزتان و كاك نێچیرڤان بەواتای‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬پارتییە،واتا سەركەوتنی‮ ‬میللەتێكە‮. ‬خوانەخواستە هەر شكستییەكی‮ ‬ئێوە بەواتای‮ ‬بەڵگەدانە دەس نەیاران وئەوانیش لەخوایان دەوێ كە شەوو رۆژ قەوان لێ بدەن‮.‬
11- ئامان سەد ئامان،هەموو هیواكان كەوتۆتە دەستی‮ ‬ئێوە،سەبەتەی‮ ‬كاری‮ ‬ئێوە پڕەلەهێلكەو بەرد،ئاگاداربن هێلكەكان نەشكێن چون دوای‮ ‬بەردەكانیش پیس دەبن‮.‬
12- دڵسۆزانی‮ ‬ئەم خاك و میللەتە رۆحی‮ ‬خۆی‮ ‬دەبەخشێ،بۆیە ئامادەیە تاسەر ئێسك هاوكارتان بێت،،نەك بۆ مەبەستێكی‮ ‬شەخسی‮ ‬بەڵكو بۆ بتەوكردنی‮ ‬حكومەت و دۆزی‮ ‬نەتەوەیەك‮.‬
13- نووسینگەی‮ ‬سەرۆك ئەنجومەنی‮ ‬وەزیران دەبێ پێشوازی‮ ‬لە داخوازی‮ ‬هەموو كەسێك بكات و وەڵامیان بداتەوەو هەمووشارێكیش ئەو نووسینگەیەی‮ ‬لێ بێت‮.‬
14- پێویستە هەموو هەفتەیەك كارو‮ ‬ڕاپەڕاندنی‮ ‬ئەركەكانت لەماوەیەكی‮ ‬كورتدا لەڕێگای‮ ‬تەلەڤزیۆنەوە بەخەڵكی‮ ‬ڕا بگەیەنیت،تا‮ ‬ڕێگانەدەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬داخ لەدڵ لەجیاتی‮ ‬تۆ قسە بكەن و دژی‮ ‬خۆتیش بەكاری‮ ‬بهێنن‮.‬
هیوای‮ ‬سەركەوتنتان بۆ دەخوازم‮ .‬گەشبینم بەتواناكانتان،گەرچی‮ ‬دەزانم لەمپەرەكان زۆرن‮. ‬هیوا داریشم لەم قسانەی‮ ‬من لەدڵگران نەبێت،چون لەسەرچاوەیەكی‮ ‬پاكەوە هەڵقوڵاوە‮.‬