كەنعان خەیلانی
مێژووی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬پڕە لە ناكۆكی‮ ‬و ململانێی‮ ‬مرۆڤەكان،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬ئەو ناكۆكییانەی‮ ‬كە بە جەنگ‮ ‬یەكلابوونەتەوە و باجی‮ ‬ئەم جەنگانەش بێگومان خوێنی‮ ‬بە ناهەق رژاوی‮ ‬مرۆڤەكان و وێرانكاری‮ ‬و دابڕان و دواكەوتنەكانی‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬بووە‮.‬ ئەوەی‮ ‬گرنگە هەندێ لە كۆمەڵگا مرۆییەكان پەندی‮ ‬باشیان لە شەڕ‮ ‬وەرگرت و نەفرەتیان لە شەڕ‮ ‬كرد،‮ ‬ئیستاش لە بەهەشتی‮ ‬ئارامی‮ ‬دەژین‮. ‬كەچی‮ ‬بەداخەوە‮ ‬ئێمە خەریكە تەجروبەی‮ ‬شەڕ‮ ‬و ناكۆكییە دەركی‮ ‬و ناوەخۆییەكانمان لە‮ ‬یاد دەچێتەوە،‮ ‬هەرچەندە عەقڵییەتی‮ ‬ئەو ناوچەیە پێویستی‮ ‬بەبەرخۆدانە،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬من مەبەستمە كە ئێمە سەرەتا‮ ‬نەفرەت لە شەڕی‮ ‬ناوخۆ بكەین هیچ هەڵوێستێك نەنوێنین بۆنی‮ ‬فتنەی‮ ‬لێ بێت و بگرە بە‮ ‬یاسا‮ ‬ڕێگەری‮ ‬لێ بكەین‮. ‬ خۆ ئەگەر ئێمە‮ ‬یەك نەبین سرووشتی‮ ‬ناوچەكە بۆ خۆی‮ ‬وایە،‮ ‬گورگە هارەكان كەڵك و دەرفەت وەردەگرن،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە ئاشتی‮ ‬بەدەستهاتووە و بنیاتمان ناو،‮ ‬دەیانەوێ بە شەڕ‮ ‬لێمان بسەنن‮. ‬بۆیە‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬بۆ ئێستای‮ ‬كوردستان زۆر‮ ‬پێویستە‮.‬