ساسان دەرویش-خەبات
وێڕای‮ ‬سەختی‮ ‬ساڵێكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە‮ ‬ڕووداو و ئیشوئازار بۆ گەلەكەمان لە بەردەوامی‮ ‬قەیرانی‮ ‬ئابووری‮ ‬و جەنگی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعش لە ساڵی‮ ‬2018‮ ‬هەروەها بە هۆی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ناسەقامگیریی‮ ‬عێراق و پێشێلكردنی‮ ‬ماددەكانی‮ ‬دەستوور و بڕینی‮ ‬موچە لە لایەن هەندێك بەرپرسی‮ ‬عێراق هۆكاربوون‮ ‬،‮ ‬بەڵام خۆشبەختانەش بە خۆڕاگری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و هەوڵەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و رێكخستنەوەی‮ ‬پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی‮ ‬و ئەنجامدانی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمان بۆ كوردستان و عێراق ساڵ تێپەڕی،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬جێگەی‮ ‬داخ و نیگەرانی‮ ‬بوو بۆ تەواوی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان لە هەمان ساڵدا هەڵكشانی‮ ‬كۆمەڵێك ئەستێرە بوون لە رۆشنبیران و نووسەران و خاوەن بیری‮ ‬جوانی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬كە بە ئاسمانی‮ ‬بەرزی‮ ‬كوردستانەوە بۆ هەتاهەتایە ئەدرەوشێنەوە،‮ ‬كە بوونە خەزانی‮ ‬گەڵای‮ ‬پاییزی‮ ‬قەڵەمە هەڵوەریوەكان كە بە جوانی‮ ‬خۆیان ئێمەیان لە پاییز تۆران،‮ ‬راستە بە جەستە لەناومان نەمان،‮ ‬بەڵام كار و كردەوەكانیان بۆ هەمیشە بوونە وێردی‮ ‬سەرزمانی‮ ‬نەوە بۆ نەوەمان و بۆ بیرخستنەوە و بەرزڕاگرتنی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬جوانی‮ ‬كوردایەتیان و خەرمانی‮ ‬بەرهەمەكانیان و‮ ‬یادیان لە ناوماندا وێنە و ناوهێنانیان دەكەینە شادبوونی‮ ‬رەوانشادی‮ ‬و ئارام بوون لە گۆڕەكانیاندا‮ .‬
‮-‬فەرهاد ئەبدولحەمید پاڵەوان لە ساڵی‮ ‬1945‮ ‬لە دایكبووە،‮ ‬پێشمەرگەیەكی‮ ‬دێرین و خاوەن بەرهەمی‮ ‬قەڵەم‮ ‬ونووسەر و سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ناوەندی‮ ‬زەردەشتیان بوو لە‮ ‬31‮/‬10‮/‬2018‮ ‬كۆچی‮ ‬دواییكرد‮. ‬
‮-‬حەكیم كاكەوەیس لە ساڵی‮ ‬1949‮ ‬لە دایكبووە،‮ ‬نووسەر و وەرگێڕ‮ ‬و رۆماننووس بووە خاوەنی‮ ‬27‮ ‬پەرتووكی‮ ‬چاپكراوە لە‮ ‬18‮/‬11‮/‬ 2018‮ ‬كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬كرد‮.‬
‮-‬فریاد شێخ حەسەن مەعرووف،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1957 لە دایكبووە،‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬دێرین و خاوەن قەڵەم و بەرهەمی‮ ‬ئەدەبی‮ ‬و سیاسی‮ ‬بووە و ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ناوەندی‮ ‬زەردەشتیان بوو لە‮ ‬21‮/‬11‮/‬2018‮ ‬كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬كرد‮.‬
‮-‬پڕۆفیسۆر د.جەمال نەبەز مامۆستا و نووسەر و ئەكادیمی‮ ‬ناسراوی‮ ‬كورد،‮ ‬كە بە بیرمەندی‮ ‬بیری‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬لە كوردستان دادەنرێت لە ساڵی‮ ‬1933‮ ‬لە دایكبووە،‮ ‬لە كۆی‮ ‬تەمەنی‮ ‬85 ساڵیدا خاوەنی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬60‮ ‬پەرتووكی‮ ‬چاپكراو و سەدان سیمینار و كۆڕی‮ ‬ئەدەبی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و لێكۆڵینەوەی‮ ‬دۆزی‮ ‬كوردە لە‮ ‬8‮/‬12‮/‬2018‮ ‬كۆچی‮ ‬دواییكرد‮ .‬
‮-‬رەئووف حەسەن لە ساڵی‮ ‬1945‮ ‬لە دایكبووە،‮ ‬نووسەر و چیڕۆكنووس و رەخنەگر بوو،‮ ‬خاوەنی‮ ‬چەندین شاكاری‮ ‬جوانی‮ ‬ئەدەبییە لە‮ ‬20‮/‬12‮/‬2018 كۆچی‮ ‬دواییكرد‮.‬