به‌پێی هه‌واڵێك له‌ ده‌نگی ئه‌مریكادا هاتووه‌، جان بۆڵتن یەکشەمە مەرجێکی نوێی بۆ کێشانەوەی سەربازانی ئەمەریکا لە سوریا زیاد کرد، و دەڵێت تورکیا دەبێت پەسندی بکات کە پاریزگاری لە کوردەکان بکات کە هاوپەیمانی ئەمەریکان، جان بۆڵتن گووتیشی بڕیاری لە نەکاوی سەرۆک دانۆڵد تڕامپ بۆ کێشانەوەی ئەمەریکا لە سوریا گەلێک پرسیاری دوای خۆی جێهێشت، بە تایبەتی شەڕەڤانانی کورد لە باکوری سوریا دەکرێت ببن بە ئامانجێک بۆ تورکیا.

ڕاۆێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سەرۆک تڕامپ یەکشەمە راشیگه‌یاند، کە کێشانەوەی 2000 سەربازی ئەمەریکا لە نەکاو نابێت بەڵکوو بە پێی ئەو مەرجە دەبێت کە تورکیا مسۆگەری بکات هێرش ناکاتە سەر شەڕەڤانانی کورد کە هاوپەیمانی هیزەکانی ئەمەریکان، جان بۆڵتن، لە ماوەی سەردانی بۆ ئێسڕایل بۆ وتووێژ لە گەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕایل، گوتی هیچ ڕێکەوتێکی دیاریکراو بۆ کێشانەوەی سەربازان نیە، بەڵام بوونی ئەمەریکا لە سوریاش بێ سنوور نیە.

هەروەها بوڵتن پێش وتووێژی لە گەڵ کاربەدەستانی ئیسڕایل بە پەیامنێرانی گوت: “ئێمە پێمان وانیە کە تورکەکان بە گشتی دەست لە کردارێک بدەن کە لانی کەم بە تەواوی لە گەڵ ئەمەریکا ڕێکنەخراوە و پەسندی لە سەر نەکراوە بە چەشنێک زیان بە سەربازانی ئێمە نەگەیەنن. هەروەها پێویستە بە پێی داواکاری سەرۆک هەنگاو بنێن کە ئەو هیزانەی ئوپوزسیۆنی سوریا کە شان بە شانی ئێمە شەریان کردوە زیانیان پێ نەگەیەنن.”

بوڵتن، کە دووشەمە سەردانی تورکیا دەکات، گوتی ئەمەریکا لە گەڵ تورکیا دەدوێت بۆ ئەوەی بۆی دەربکەویت مەبەستەکانی تورکیا چیە، بوڵتن گوتی بەڵام هەڵوێستی سەرۆک تڕامپ ئەوەیە کە تورکیا کوردەکان ناکوژێت و ئەمەریکا بە بێ ڕێککەوتن لە سەر ئەو بابەتە سەربازانی لە سوریا ناکشێنێتەوە.