ئەمڕۆ سێشەممە مەعن سەعدی فەرماندەی سەربازیی كەركووك لە پۆستەكەی لادرا، ئەمەش دوای ئەوەی لە ئەنجامی خیانەتی تاقمەكی یەكێتی لە ئۆكتۆبەری پێشووترەوە بەسەر كەركووكدا سەپێندرابوو، لە شوێنی سەعدییدا، عەرەبێكی سونەمەزهەبی كۆنە بەعسی دەستبەكار بوو.
بەپێی بەیاننامەیەكی هێزی دژە تیرۆری عێراقی، كە وێنەیەكی دەست
(باسنیوز) كەوتووە، حەیدەر فازڵ عوبێدی كۆنە ئەفسەری سوپای حزبی بەعسی
هەڵوەشاوەی عێراق لە شوێنی مەعن سەعدی وەكو فەرماندەی دژە تیرۆری عێراق لە
كەركووك دەستبەكار بوو.
مەعن سەعدی لە ئەنجامی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017دا وەك فەرماندەیەكی سەربازی بەسەر كەركووكدا سەپێندرا، لە یەكەم كۆنگرەی رۆژنامەوانی خۆیدا لە كەركووك، زمانی كوردی قەدەخە كرد، ئەمەشی بەبەرچاوی سەركردە خیانەتكارەكانی یەكێتییەوە كرد لەناو شاری كەركووك.
مەعن سەعدی لەم ماوەیەی رابردوودا دەستی هەبووە لە پرۆسەی
بەعەرەبكردنەوەی كەركووك و دەیان بڕیاری لە دژی كورد داوە و هێزەكەشی
نەیتوانیوە دۆخی ئەمنی كەركووك بپارێزێت.
حەیدەر فازڵ عوبێدی كە ئێستە وەك فەرماندەی دژە تیرۆری عێراق لە
كەركووك سەپێندراوە، عەرەبێكی سونە مەزهەبە و لە ساڵی 1997 كۆلێژی سەربازی
تەواو كردووە و پلەی مولازم بووە لە نێو سوپای بەعسی هەڵوەشاوە.









