خه‌بات: رەمزی‮ ‬میرەكانی

دانی‮ ‬كارفاخال،‮ ‬بەرگریكاری‮ ‬لای‮ ‬راستی‮ ‬یانەی‮ ‬ریال مەدریدی‮ ‬ئیسپانی،‮ ‬دووپاتی‮ ‬كردەوە،‮ ‬هاوتیپەكەی‮ ‬ئیسكۆ،‮ ‬یاریزانێكی‮ ‬گرنگە لە ریزەكانی‮ ‬مێرینگێدا،‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بەوەش كرد،‮ ‬بڕیاری‮ ‬بەشداریكردنی‮ ‬تەنیا بە دەستی‮ ‬راهێنەرە‮. ‬كارفاخال لەو لێدوانەیدا،‮ ‬كە رۆژنامەی‮ ‬مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی‮ ‬ئیسپانی‮ ‬هەندێكی‮ ‬بڵاو كردووەتەوە وتی‮:”‬ئیسكۆ‮ ‬یاریزانێكی‮ ‬پێشگەیشتووە،‮ ‬چەندین ساڵە لە ریزەكانی‮ ‬ریال مەدرید‮ ‬یاری‮ ‬دەكات،‮ ‬بەدڵنیاییەوە كە راهێنەر دەرفەتی‮ ‬پێ دەدات،‮ ‬دەیقۆزێتەوە‮”. ‬وتیشی‮:”‬ئیسكۆ بۆ ئێمە‮ ‬یاریزانێكی‮ ‬گرنگە،‮ ‬زۆر شتمان پێشكەش دەكات،‮ ‬بڕیاری‮ ‬بەشداریكردن و نەكردنیشی‮ ‬تەنیا بەدەستی‮ ‬راهێنەرە،‮ ‬بەڵام بە بۆچوونی‮ ‬من‮ ‬یاریزانێكی‮ ‬باش و گرنگە بۆ تیپەكەمان‮”. ‬شایستەی‮ ‬باسكردنە،‮ ‬راهێنەری‮ ‬ئەرجەنتینی‮ ‬سانتیاگۆ سۆلاری،‮ ‬لەوەتەی‮ ‬بووەتە راهێنەری‮ ‬تیپەكە،‮ ‬لە هیچ‮ ‬یارییەكی‮ ‬خولی‮ ‬ئیسپانیا،‮ ‬بە شێوەی‮ ‬سەرەكیی‮ ‬یاری‮ ‬بە ئیسكۆ نەكردووە،‮ ‬تەنیا لە جامی‮ ‬شا بەرامبەر میلیلە نەبێت،‮ ‬لە‮ ‬یاری‮ ‬رۆماش لە خولی‮ ‬یانە پاڵەوانەكانی‮ ‬ئەوروپا،‮ ‬لە لیستی‮ ‬تیپەكەی‮ ‬دوور خستەوە‮.‬