نەزهەت حالی
ئێمەی‮ ‬كورد لەو سەردەمە و لەو سات و كاتە هەستیارەدا لە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬زیاتر لە هەموو كات پێویستیمان بە پەیڕەو كردنی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬سازانی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬جیاواز لە‮ ‬ڕابردوو هەیە،‮ ‬دەبێت هەموومان ئەو باوەڕەمان لا دروست ببێت كە هێزی‮ ‬هەر گەلێك لە ناوەخۆی‮ ‬ئەو گەلە سەرچاوە دەگرێت،‮ ‬یەك هەڵوێستی‮ ‬و خەبات بۆ پاراستنی‮ ‬گەل و نیشتمان و بەرژەوەندییە باڵاكان دەبێت ئامانجی‮ ‬گشتی‮ ‬و هەموومان بێت،‮ ‬پێویستە سەردەمیانە بیربكەینەوە ریگە نەدەین كەس نێوماڵی‮ ‬خۆمان تێكبدات،‮ ‬ئەو دەستكەوتەی‮ ‬ئێستا وەكو گەلی‮ ‬كوردستان هەمانە لە حكوومەت و دامەزراوەكان و مافەكانمان ئەگەرچی‮ ‬بەدەر نییە لە كەموكورتی‮ ‬و نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی‮ ‬كە ئێمە تەواو پێیڕازی‮ ‬بین و داوای‮ ‬زیاتر نەكەین‮.

‬‬بەڵام لە‮ ‬ڕاستیدا ئەو ئەزموونە حوكمڕانییەی‮ ‬هەمانە كەم نییە و ئەركمانە بیپارێزین و پەرەی‮ ‬پێ بدەین‮، ‬نابێت‮ ‬ڕێگە بە كەسانێك بدەین نەك ئەو سیستەمە تێكبدەن بەڵكو نابێت جەسارەتی‮ ‬ئەوەش بكەن باس لە تێكدانی‮ ‬بكەن،‮ ‬ڕوخاندنی‮ ‬سیستەمی‮ ‬سیاسی‮ ‬و حوكمڕانی‮ ‬گەلێكی‮ ‬زوڵملێكراوی‮ ‬وەكو گەلی‮ ‬كوردستان كە لە مێژووی‮ ‬هاوچەرخدا سیستەمێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆ بەڕێوە بردنی‮ ‬تا ئەو ئاستە بە خۆیەوە نەدیتوە،‮ ‬ئارەزووی‮ ‬نەیارانە،‮ ‬نەك ئارەزوو و ویستی‮ ‬كورد و كوردپەروەران،‮ ‬بەڵام لەبەر ئەوەی‮ ‬هیچ سیستم و دامەزراوەیەكی‮ ‬كامل و تەواو لە جیهان بوونی‮ ‬نەبووە و نابێت،‮ ‬ئەو سیستمە سیاسییەی‮ ‬كوردستانیش كامل و تەواو نییە و پێویستی‮ ‬بە ریفۆرم و چاككردنی‮ ‬بەردەوام هەیە‮. ‬

‮ ‬ئەو ئەزموونەی‮ ‬كە هەمانە بە خوێن و فرمێسك و عارەقی‮ ‬شۆڕشگێڕانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بونیادنراوە،‮ ‬هەر بۆیە بەر لەوەی‮ ‬بە دوای‮ ‬چارەسەر كردنی‮ ‬پرسی‮ ‬كورد لە دەرەوە و بۆ بەدەستهێنانی‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬دەرەكی‮ ‬بگەڕێین،‮ ‬با لەنێو خۆمان بە دوای‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬دەردە كورد،‮ ‬كە دەردی‮ ‬دژایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬یەكتری‮ ‬و خۆمانە بگەڕێین‮، ‬دەردە كورد ڤایرۆسێكی‮ ‬كوشندەیە،‮ ‬كە لە دەروونی‮ ‬هەر تاكێكی‮ ‬كورد بوونی‮ ‬هەیە و لە نێوبردنی‮ ‬ئاسان نییە،‮ ‬وەكو‮ “‬النفس الأمارە بالسوء‮) ‬وایە،‮ ‬مرۆڤبەرەو خراپەكردن هان دەدات،‮ ‬چارەسەری‮ ‬ئەو دەردە لەنێو خودی‮ ‬خۆمانە،‮ ‬بە خۆشەویستی‮ ‬گەل و نیشتمان،‮ ‬بە خۆشەویستی‮ ‬یەكتری‮ ‬و بە گۆڕینی‮ ‬دیدی‮ ‬سیاسیمان دەتوانین نەك تەنیا بەهێز بین بەڵكو دەتوانین ئەو ڤایرۆسە لەنێوبەرین و‮ ‬ڕێگە بگرین لە گواستنەوەی‮ ‬ئەو ڤایرۆسە بۆ نەوەكانی‮ ‬داهاتوو‮. ‬

‮ ‬گەلی‮ ‬كورد گەلێكی‮ ‬مەزنە بەڵام ئەو دەردە كوردە زۆر جار هۆكاری‮ ‬لاوازیەتی،‮ ‬هەر ئەو دەردە كوردە هۆكارێكیشە بۆ لە خۆبایی‮ ‬بوون و خۆ بە زلزانینی‮ ‬بێ مانایە لە بەرانبەر‮ ‬یەكتری‮. ‬گەر بتوانین دەردە كورد لە نێو بەرین گەورەترین شۆڕشی‮ ‬سەردەمی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان سەركەوتوو دەبێت،‮ ‬ئەو شۆڕشە پێویستی‮ ‬بە هیچ‮ ‬ڕێبەرو سەركردەیەك نییە،‮ ‬هەر كەسێك دەبێت سەركردە و‮ ‬ڕێبەری‮ ‬خۆی‮ ‬بێت‮. ‬