رێبوار حەمەلاو شوانی
سەردانی‮ ‬وەزیری‮ ‬وزەی‮ ‬ئەمەریكا بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دەتوانین بڵێین بەڵگەیەكی‮ ‬بەرجەستەكراوە بۆ ئەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرەو ئاسۆیەكی‮ ‬گەشتر دەڕوات،‮ ‬بە تایبەت لە بواری‮ ‬وزە و سەرچاوە سرووشتییەكان،‮ ‬ئەو لێدوانانەی‮ ‬وەزیری‮ ‬وزەی‮ ‬ئەمەریكا لە پرێسكۆنفڕانسی‮ ‬لەگەڵ سەرۆك بارزانیدا ئاماژەی‮ ‬پێكرد،‮ ‬هۆكارێكی‮ ‬زۆر گرینگە كە ئەمەریكا بەنیازە هاوكارێكی‮ ‬تەواو بێت لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئێستا هەرێم پێگە و رۆڵێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬هەیە بۆ ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستدا،‮ ‬چونكە هاوكاری‮ ‬سەرەكیی‮ ‬ئەمەریكایە لە بوارەكانی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سیاسیدا‮.‬ ناحەزان و نەیارانی‮ ‬پارتی،‮ ‬سەرۆك بازرانی‮ ‬و گەلی‮ ‬كورد‮ ‬،بە سوود وەگرتن لە سەقایی‮ ‬ئاڵۆز و پر كێشەی‮ ‬ناوچەكە و عێراق و سوریاو كۆتایی‮ ‬هاتنی‮ ‬نەخشەی‮ ‬شوومی‮ ‬سایكس پێكۆ ویستان جارێكی‮ ‬تر دەسكەوتەكان و مێژوو وشوناسمان بشوێنن‮ ‬،بەڵام نەیانزانی‮ ‬ئیتر سەردەمی‮ ‬ژێر دەستی‮ ‬و پاشكۆیی‮ ‬كۆتایی‮ ‬پێهاتووە و گەلی‮ ‬كورد هوشیارە و خاوەن رێبەرێكی‮ ‬كارێزما و پێشمەرگەیە،‮ ‬بە بەرگریكردنی‮ ‬قارەمانە لە پردی‮ ‬و سحێلا‮ ‬،‮ ‬ئینجا سەركەوتن و دواتر سەركەوتنی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمان عێراق و كوردستان و هەنگاو نان بە ئاراستەی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز‮ . ‬بینیمان كە لە ماوەی‮ ‬ڕابردوودا نەیارانی‮ ‬كورد و دووژمنانی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و دەرەكی‮ ‬بەگەمارۆدان و هێرشكردنە سەر هەرێم و نانەوەی‮ ‬پشێوی‮ ‬و هاندانی‮ ‬هەندێك لەپارتەكانی‮ ‬كوردستان ویستیان پارتی‮ ‬لاوازبكەن،‮ ‬بەڵام جەماوەر و هاونیشتمانیان بەدەنگەكانیان پارتیان بەقەبارەیەكی‮ ‬گەورە تر و بەقەبارەیەكی‮ ‬بەهێزتر نیشانی‮ ‬دۆست و نەیارانی‮ ‬كورد و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دا،‮ ‬بۆ هەموو لایەكیان سەلماند پارتی‮ ‬تاكە هێزە كە جێگەی‮ ‬متمانەی‮ ‬هاونشتمانیان بێت،‮ ‬تاكە هێزە كە لەسەر گۆڕەپانی‮ ‬كوردستان موساوەمە لەسەر مافەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد ناكات،‮ ‬بەم هەڵوێستەی‮ ‬هاونشتمانیان پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانیان خستە بەردەم ئەركێكی‮ ‬زۆر قورس بۆ چوار ساڵی‮ ‬ئاییندە و دەبێتە تاقیكردنەوەیەكی‮ ‬زۆر كاریگەر بۆ هەڵبژاردنی‮ ‬ئاییندە‮. ‬روون و ئاشكرایە بەهۆی‮ ‬دابەزینی‮ ‬نرخی‮ ‬نەوت لە بازاڕەكان و بڕینی‮ ‬بودجە و مووچە لەلایەن بەغدا و هاتنی‮ ‬بە لێشاوی‮ ‬ئاوارە بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان دۆخی‮ ‬دارایی‮ ‬حكومەت بەرەو خراپی‮ ‬رۆیشت،‮ ‬لە ئاكامدا دانیشتوانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ماوەی‮ ‬چوار ساڵە بەدەستی‮ ‬قەیرانەكانەوە دەناڵێنن،‮ ‬پێویستە حكومەتی‮ ‬نوێ كۆتایی‮ ‬بە قەیرانەكان بێنێت و دۆخەكە بگەڕێنێتەوە ساڵی‮ ‬2013‮ ‬خزمەتگوزارییەكان دەست پێبكاتەوە و هەلی‮ ‬كار بۆ لاوان دابین بكرێت،‮ ‬هەروەها دامەزراندن دەست پێ بكاتەوە و پشێویەكانی‮ ‬سنووری‮ ‬سلێمانی‮ ‬و ئیرهابی‮ ‬فكری‮ ‬بنبڕ‮ ‬بكرێت و ئەمن و ئاسایش بۆ ئەو سنوورە دابین بكرێت،‮ ‬بە دڵنییاییەوە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان خاوەنی‮ ‬بەلێنی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬چونكە هیچ كات پارتی‮ ‬بەلێنی‮ ‬بێ كرداری‮ ‬نەداوە هەموو كات خزمەتكاری‮ ‬و قوربانی‮ ‬دان فەرهەنگی‮ ‬پارتی‮ ‬و رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر بووە چونكە متمانە وبراوبوونی‮ ‬جەماوەر بەپارتی‮ ‬بەشێكی‮ ‬گرنگە لەبەرپرسیاریەتی‮ ‬لێرەشەوە ناكرێت رۆڵی‮ ‬جەماوەر وكادیر وئەندام ولایەنگرانی‮ ‬پارتی‮ ‬لەیاد بكرێت كە خۆراگرانە لە‮ ‬30‮/‬9‮/‬2018‮ ‬بە ئومێدوو ورە بەرزییەوە چوونە سەر سندوقی‮ ‬دەنگدان وشكۆمەندی‮ ‬وسەروەرێكی‮ ‬تریان بۆ پارتەكەیان تۆماركرد و بە دەنگدانی‮ ‬خۆیان وخۆیان نەچەماند‮ . ‬بە هۆی‮ ‬سیاسەت و دیپلۆماسی‮ ‬و سەقامگیری‮ ‬جێگری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆتە هۆی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬متمانەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و گرنگیدان بە هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لێكەوتۆتەوە‮ . ‬هەروەها دوای‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر ساردی‮ ‬كەوتە پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان كوردستان و ئەمەریكا،‮ ‬ڕەنگە ئەم سەردانە دەستپێكێكی‮ ‬گرینگی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬دەرگایەكی‮ ‬نوێ بێت لە نێوان ئەمەریكا و كوردستاندا،‮ ‬هاتنی‮ ‬وەزیری‮ ‬وزەی‮ ‬ئەمەریكایش‮ ‬ڕەنگ بێت پەیوەندیی‮ ‬بە گۆڕانكاریی‮ ‬هاوكێشەی‮ ‬ئابووریی‮ ‬ناوچەكەوە هەبێت،‮ ‬كە كوردستان فاكتەری‮ ‬بەهێزە لە گۆڕانكارییەكاندا،‮ ‬سەرۆك بارزانییش وەك مەرجەعی‮ ‬كوردستان گرینگە بۆچوونی‮ ‬لەسەر پرسە سیاسی‮ ‬و ئابوورییەكان هەبێت،‮ ‬چونكە‮ ‬ڕەنگە لە داهاتوودا چاوەڕوانی‮ ‬دەستپێشخەریی‮ ‬نوێی‮ ‬لێ بكرێت،‮ ‬بە تایبەت بۆ چارەكردنی‮ ‬گرفتەكانی‮ ‬عێراق‮. ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬وەك مەرجەعی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بە لای‮ ‬ئەمەریكاوە گرینگە،‮ ‬بۆ داهاتووی‮ ‬عێراقیش هەموو جیهان چاویان لە دەستپێشخەریی‮ ‬سەرۆك بارزانییە،‮ ‬بۆیە گرینگە لە ناوەندی‮ ‬هەڵكشان و داكشانی‮ ‬ناوچەكەدا ئەمەریكا سەرۆك بارزانی‮ ‬وەك سەنتەر و ناوەندی‮ ‬بڕیار هەڵبژێرێت.سەردانی‮ ‬وەزیری‮ ‬وزەی‮ ‬ئەمەریكا بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬جۆرێكە لە كرانەوەی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬نوێی‮ ‬ئەمەریكا لە دوای‮ ‬قۆناغی‮ ‬سزاكانی‮ ‬سەر ئێران و گۆڕینی‮ ‬هاوكێشەی‮ ‬ئابووری‮ ‬لە ناوچەكەدا،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش لەبەر ئەوەی‮ ‬پەرە بە سیاسەتی‮ ‬ئابووریی‮ ‬خۆی‮ ‬دەدات و بڕیاریشە نەوتی‮ ‬كوردستان و كەركووك لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬بۆڕیی‮ ‬كوردستانەوە هەناردەی‮ ‬دەرەوە بكرێت،‮ ‬ئەوەندەی‮ ‬دیكە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬خۆی‮ ‬لە عێراقی‮ ‬دوای‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬حەیدەر عەبادیدا دەبینێت،‮ ‬ڕەنگە بۆ داهاتووش كوردستان ببێتە ناوەندێكی‮ ‬گرینگی‮ ‬ئابووریی‮ ‬ناوچەكە،‮ ‬چونكە وەك باس كراوە،‮ ‬توانای‮ ‬هەناردەی‮ ‬نەوتی‮ ‬خاو لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬بۆڕیی‮ ‬نەوتی‮ ‬كوردستانەوە لە‮ ‬700 ‮ ‬هەزار بەرمیل نەوتی‮ ‬ڕۆژانەوە،‮ ‬بۆ ملیۆنێك بەرمیل نەوت بەرز كراوەتەوە،‮ ‬ئەمەیش دەرخەری‮ ‬گۆڕانكاریی‮ ‬جۆرییە لە ناوچەكەداسەركەوتنێكی‮ ‬گەورەیە وەزیری‮ ‬وزەی‮ ‬ئەمریكا لەگەل سەرۆك بارزانی‮ ‬كۆ بووەتەوە و لە كۆبوونەوەكەدا زیاتر جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە هەرێمی‮ ‬كوردستان لە چوارچێوەی‮ ‬ئەو گەمارۆیانەی‮ ‬كە ئەمریكا خستوویەتە سەر ئێران،‮ ‬هاوكاریی‮ ‬ئەمریكا بكات.مەبەستێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬وەزیری‮ ‬وزەی‮ ‬ئەمریكا لەم سەردانە بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬گەیشتن بە‮ ‬ڕێككەوتن و لێكنزیبوونەوەیە لە نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەغدا،‮ ‬چونكە هۆی‮ ‬وزە بەشێكی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬نێوانیانە.مەبەست لە سەردانەكەی‮ ‬وەزیری‮ ‬وزەی‮ ‬ئەمریكا بووژانەوەی‮ ‬كەرتی‮ ‬ئابوورییە،‮ ‬وەك چۆن ئاماژەی‮ ‬پێ دا كە هەرێمی‮ ‬كوردستان وەك ویلایەتی‮ ‬تەكساسی‮ ‬ئەمریكایە كە ئەمە ئاماژەیەكە كە هەرێمی‮ ‬كوردستان لەڕووی‮ ‬وزەوە دەوڵەمەندە،‮ ‬ئەمریكا دەرك بەوە دەكات عێراق كاریگەریی‮ ‬لەسەر بازاری‮ ‬نەوت هەیە و بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬نەوتی‮ ‬عێراق لە كوردستانە،‮ ‬بۆیە هەوڵ دەدات گرنگی‮ ‬بە هەرێمی‮ ‬كوردستان بدات‮..‬ئەمریكا دەوڵەتێكی‮ ‬وەبەرهێنەری‮ ‬نەوتە و هەوڵ دەدات نرخی‮ ‬نەوت لە بازارەكانی‮ ‬جیهان بەرز بكاتەوە،‮ ‬لای‮ ‬ئەمریكا‮ ‬ڕوونە كوردستان ئارام و سەقامگیرە بۆیە هەوڵ دەدات لەڕووی‮ ‬وزەوە زیاتر پەرەی‮ ‬پێ بدرێت،‮ ‬سەردانی‮ ‬وەزیری‮ ‬وزە‮ ‬ڕێخۆشكەرە بۆ ئەوەی‮ ‬وەبەرهێن و كۆمپانیاكان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان وەبەرهێنان بكەن،‮ ‬ئەمەش دەبێتە هۆی‮ ‬بووژاندنەوەو گەشەكردنی‮ ‬ئابووریی‮ ‬كوردستان‮. ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە ماوەی‮ ‬ڕابردوودا ناوچەیەكی‮ ‬سەقامگیر و ئارام بووە بۆ كۆمپانیا بیانییەكان و هێزی‮ ‬كار،‮ ‬ئەمەریكایش ئەمەی‮ ‬لە كوردستان دەوێت و ئەم سەردانانەیش بەردەوام دەبن بۆ دڵنیابوونەوە لە ئارامیی‮ ‬ناوچەكە،‮ ‬بۆیە چاوەران دەكرێت كە دوای‮ ‬ساڵی‮ ‬نوێ و كابینەی‮ ‬نوێ حكومەت و سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ترافیكە دیپلۆماسییەكان بەرەو رووی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەست پێكاتەوەو قۆناغێكی‮ ‬تر پێشكەوتن و گەشەسەندنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەسپێبكاتەوە‮. ‬چاكسازی‮ ‬لەكەرتی‮ ‬پەروەردە و تەندروستی‮ ‬و سیتسەمی‮ ‬خانەنشینی‮ ‬بكرێت وقەرزی‮ ‬بچووك و گەورەو سلفەی‮ ‬عەقار و هاوسەرگیری‮ ‬خەرج بكرێ،‮ ‬كەرتی‮ ‬كشتوكاڵ و پیشەسازی‮ ‬زیاتر ئەكتیڤ بكرێت و كارەبای‮ ‬نشتیمانی‮ ‬فراوان بكرێت و بەسیتەمی‮ ‬جیهانی‮ ‬كاری‮ ‬پێبكرێت،‮ ‬هاوكات بایەخی‮ ‬زیاتر بە كەسوكاری‮ ‬شەهیدان و ئەنفالكراوان بدرێن وخزمەتی‮ ‬زیاتر بە پێشمەرگە بكرێت،‮ ‬ئاستی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬زیاتر بكرێت و كەرتی‮ ‬گەشتیاری‮ ‬بەرنامەڕێژی‮ ‬بۆبكرێت،‮ ‬بایەخی‮ ‬زیاتر بەڕێگاوبانەكان بدرێن،‮ ‬دادگاكان بێلایەن بكرێن و پشتیوانی‮ ‬بكرێن،‮ ‬بەجێبەجێ كردنی‮ ‬ئەم خاڵانە دەبینە خاوەن كوردستانێكی‮ ‬بەهێز و خزمەتكردنی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە گشت بوارەكانی‮ ‬تەندروستی‮ ‬،پەروەردە‮ ‬،‮ ‬رێگاوبان و چاكسازی‮ ‬لە گشت بوارەكاندا كە چۆن لە ماوەی‮ ‬رابردوو دا هەنگاویی‮ ‬جیدی‮ ‬بۆ نراوە لە پێناو زیاتر پێشكەوتن بەرەو ئاسۆیەكی‮ ‬گەش‮.‬