ئا‮/ ‬عەبدولقادر كەڵهۆڕ
وەزیری‮ ‬گواستنەوەی‮ ‬ژینگەیی‮ ‬فەرەنسا فراسنوا دو رۆجی‮ ‬لە لێدوانێك بۆ تەلەفزینی‮ ‬BFM ‮ ‬گوتی،‮ ‬هەموو باجی‮ ‬زیادكراوی‮ ‬سەر سوتەمەنی‮ ‬لە‮ ‬یەكی‮ ‬مانگی‮ ‬كانونی‮ ‬دووەمی‮ ‬ساڵی‮ ‬2019‮ ‬بۆ هەموو ئەو ساڵە لادەبرێت‮. ‬بەڵام پێدەچێت ئەو راگەیاندنەی‮ ‬وەزیری‮ ‬گواستنەوەی‮ ‬ژینگەیی‮ ‬نەتوانێت هەموو خۆپیشاندەران رازی‮ ‬بكات كە ماوەی‮ ‬زیاتر لە سێ هەفتەیە دەستیپێكردووەو زۆربەی‮ ‬كات توندوتیژی‮ ‬لیدەكەوێتەوە‮. ‬جێی‮ ‬باسە هێشتا خۆپیشاندەران دوو ئەمباری‮ ‬سوتەمەنی‮ ‬چواردەور داوە دەڵێن ئەو راگەیاندنەی‮ ‬وەزیری‮ ‬گواستنەوەی‮ ‬ژینگەیی‮ ‬تەنیا رێكارێكی‮ ‬سادەیە‮.‬ هەر لەو بارەوە لە راپرسییەكدا كە پەیمانگەی‮ “‬ئیلاب‮” ‬ئەنجامیداوەو رۆژی‮ ‬وارشەممەی‮ ‬رابردوو ئەنجامەكەی‮ ‬بڵاو كرایەوە،‮ ‬دەركەوتووە رێژەی‮ ‬78% ‮ ‬بەشداربووانی‮ ‬راپرسییەكە پێیانوایە،‮ ‬حكومەت بەو رێكارانەی‮ ‬كە گرتوویەتیە بەر نەیتوانیوە وەپیر داواكاری‮ ‬خۆپیشاندەرانی‮ ‬زەردپۆشەوە بچێت‮.‬ یەكێك لە چالاكوانەكانی‮ ‬خۆپیشاندانەكان بەناوی‮ ‬بنیامێن كوشی‮ ‬گوتی‮: ‬فەرەنساییەكان نایانەوێت بەشێكی‮ ‬داواكارییەكانیان جێبەجێ بكرێت،‮ ‬بەڵكو دەیانەوێ‮ ‬هەموو داواكارییەكانیان بەتەواوەتی‮ ‬جێبەجێ بكرێت‮. ‬هاوكات ریمۆن سۆبی‮ ‬شارەزای‮ ‬ئابوری‮ ‬گوتی‮: ‬ئەو ریكارانەی‮ ‬كە حكومەت گرتوویەتیەبەر دواكەوتووەو لەكاتی‮ ‬پێویست نەبووە‮. ‬لەبەرانبەریشدا جۆن ماكرۆن سەرۆكی‮ ‬فەرەنسا داوای‮ ‬لە بەرپرسانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەندیكاكان كردووە،‮ ‬داوای‮ ‬ئارامی‮ ‬و هێوربوونەوەی‮ ‬رەوشەكە بكەن‮.‬ لەلایەكی‮ ‬دیكەوە حكومەتی‮ ‬فەرەنسا ترس و نیگەرانی‮ ‬هەیە لەوەی‮ ‬جارێكی‮ ‬دیكە ئەو خۆپیشاندانی‮ ‬و نارەزاییانە كاری‮ ‬توندوتیژی‮ ‬لێبكەوێتەوە وەك ئەوەی‮ ‬لە شەممەی‮ ‬رابردوو روویدا كە لە جەنگی‮ ‬شەقام دەچوو بەهۆیەوە‮ ‬4‮ ‬كەس كوژران و سەدانی‮ ‬دیكە برینداربوون و چەندین ئۆتۆمبیل و شوێنی‮ ‬بازرگانی‮ ‬سوتان دزیی‮ ‬و تاڵانكردنی‮ ‬دوكان و شوێنە بازرگانیەكان‮ ‬شەقامەكانی‮ ‬پاریسی‮ ‬گرتەوە و قەوارەی‮ ‬نارەزاییەكان فراوان بوو قوتابی‮ ‬و جوتیارانی‮ ‬گرتەوە،‮ ‬دواتریش حكومەت‮ ‬13 ‮ ‬كەسی‮ ‬بە تۆمەتی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬و دزیكردن دایە دادگا بەتایبەتیش لە سەنتەری‮ ‬پاریسی‮ ‬پایتەختدا،‮ ‬لەنێوانیاندا مێردمنداڵێك بوو كە دەستدرێژی‮ ‬كردبووە سەر كەوانەی‮ ‬سەركەوتن‮.‬ لەوچوارچێوەدا بنیامێن گریڤۆ گوتەبێژی‮ ‬حكومەت هەڵویستی‮ ‬سەرۆك كۆماری‮ ‬لە رێگەی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬وەزیرانەوە راگەیاندو گوتی‮: ‬ئەوكاتەی‮ ‬ئێستا كاتی‮ ‬ئۆپۆزیسیۆنی‮ ‬سیاسی‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵكو هی‮ ‬كۆمارییە،‮ ‬گوتیشی‮ ‬سەرۆك كۆمار داوای‮ ‬لە بەرپرسانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەندیكاكان و خاوەنكارەكان كردووە كە داوای‮ ‬هێوربوونەوەی‮ ‬رەوشەكە بكەن و رێز لە‮ “‬چوارچێوەی‮ ‬كۆماری‮” ‬بگرن‮.‬ گوتەبێژەكە گوتی‮: ‬ئەو بانگەوازەی‮ ‬سەرۆك كۆمار بۆ ئەوەنەیە كە دووبەرەكی‮ ‬و ئاشوب دەنێنەوەو هەلپەرستن،‮ ‬پیویست ناكات ناوەكانیان بهێنین،‮ ‬چونكە باش خۆیان دەناسن‮.‬ لەلایەكی‮ ‬دیكەوە ئێدوارد فیلیپ سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬فەرەنسا لەوتەیەكدا لەبەرانبەر كۆمەڵەی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬گوتی‮: ‬ئەوەی‮ ‬زۆر گرنگ و شایستەیە ئاسایشی‮ ‬فەرەنسییەكان و دامودەزگەكانمانە،‮ ‬لێرەوە داوای‮ ‬هەست كردن بەبەرپرسیارییەتی‮ ‬كردن دەكەم‮. ‬گوتیشی‮: ‬هەموو لایەنەكانی‮ ‬نێو پرسەكە لە سیاسیەكان و نەقابەكاران و نووسەران و هاووڵاتیانیش لە داهاتوو رووبەرووی‮ ‬لێپرسینەوە دەبنەوە،‮ ‬دووپاتیشیكردەوە،‮ ‬كە حكومەت بەهیچ شێوەیەك نەرمی‮ ‬نانوێنێت بەرامبەر ئاژاوەگێڕو تێكدەران‮.‬