خەبات‮: ‬تریفە ئازاد‮
لە سەروبەندی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬نوێی‮ ‬عێراق سەرباری‮ ‬سەخیتی‮ ‬هاوكێشە سیاسیەكان لەم وڵاتە تێكڕژانی‮ ‬لایەنە سیاسیەكان سوننە لەلایەك و شیعەكانیش لەلایەكی‮ ‬ترەوە پرسیاری‮ ‬جدی‮ ‬ئەوەیە ئایا پێكهاتەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬نۆی‮ ‬عێراق لەسەر چ شێوازێك دەبێت؟‮!‬،‮ ‬گرینگتر ئایا لەوەش كورد چۆن دەتوانی‮ ‬مافە دەستوریەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬دەستەبەر بكات؟ و چۆن دەتوانێت نێۆماڵی‮ ‬خۆی‮ ‬كۆبكاتەوە؟ تاوەكو سیناریۆی‮ ‬حكومەتەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬عێراق دووبارە نەبنەوە‮!. ‬بۆ هەڵنجاندنی‮ ‬وەڵامێك بۆ ئەم پرسیارانە،‮ ‬روومان كردە چەند كەسایەتییەكی‮ ‬شارەزا لە بواری‮ ‬سیاسی‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬و ئابووری‮.‬ لە‮ ‬ڕووی‮ ‬یاسایی‮ ‬و دەستوری دكتۆر محەمەد شەهاب مامۆستا‮ ‬لە لێداوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گووتی‮:‬‮ ‬زۆرن ئەو مافە دەستووری‮ ‬و‮ ‬یاساییانەی‮ ‬هەرێم كە پێشێلكراون لە لایەن حوكمەتە‮ ‬یەك لە دوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬عێراق لە دوای‮ ‬پەیڕوكردنی‮ ‬دەستووری‮ ‬نوێی‮ ‬عێراقی‮ ‬ساڵی‮ (‬2005‮)‬ كە بە زیاتر لە‮ (‬55‮)‬ مادەی‮ ‬دەستووری‮ ‬دەخمڵێندرێ،‮ ‬بۆ نموونە سەپاندنی‮ ‬مافی‮ ‬یەكسانبوونی‮ ‬زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬و عەرەبی‮ ‬كە لەمادەی‮ (‬4‮)‬ دەستوور هاتووە،‮ ‬هاوبەشی‮ ‬ڕاستەقینە لە موئەسەسەی‮ ‬بەرگری‮ ‬و ئەمنی‮ ‬عێراقی‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬ژمارە و بەژداریكردن لە بڕیارە سەرەكێكان وەك ئەوەی‮ ‬لە مادەی‮ (‬9‮)‬ هاتووە،‮ ‬دەستەبەركردنی‮ ‬مافی‮ ‬شەهیدان و ئەنفالكراوانی‮ ‬بریندارانی‮ ‬چەكی‮ ‬كیمیاوی‮ ‬هەرێم‮ ‬وە‮ ‬یەكسان كردنیان لەگەڵ هاوتاكانیان لە عێراق كە لە ماددەی‮ (‬32،‮ ‬104،‮ ‬132‮)‬ لە دەستوور باس كراوە،‮ ‬وە دامەزراندنی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئیتیحادی‮ ‬كە دەبێتە فاكتەری‮ ‬ئەساسی‮ ‬بۆ‮ ‬ڕاگرتنی‮ ‬بالانس لەنێوان پایتەخت و‮ ‬هەرێمەكان وە زمانەتێكی‮ ‬گرینگە بۆ مافی‮ ‬هرێمەكان كە لە مادەكانی‮ (‬48،‮ ‬65،‮ ‬137‮)‬ باس كراوە،‮ ‬مافە داراییكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە خۆی‮ ‬لە مووچە و بودجەی‮ ‬هەرێم دەبینێتەوە لەم بوارەدا حوكمەتە‮ ‬یەك لە دوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬عێراق چەندین ماددەی‮ ‬دەستووریان پێشێلكردوە وەك مادەكانی‮ (‬14،‮ ‬25،‮ ‬26،‮ ‬29،‮ ‬30،‮ ‬32،‮ ‬106‮)‬،‮ ‬جگەل لەو بابەتانە دەیان ماددەی‮ ‬تری‮ ‬دەستووری‮ ‬كە مافەكانی‮ ‬هەرێمیان گرێنتی‮ ‬كردوە پێشیلكراوە لەلایەن بەغداوە كە دەتوانین زۆربەیان كۆبكەینەوە لە سێ وەشەی‮ ‬سەرەكی‮ ‬كە سەرۆك بارزانی‮ ‬چەندین جار باسیانی‮ ‬كردووە ئەویش‮ (‬التوازن،‮ ‬التوافق،‮ ‬الشراكە الحقیقیە‮) ‬كە سێ بنەمای‮ ‬سەرەكین بۆ دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬فیدڕاڵی‮ ‬كە دەبێتە هۆكاری‮ ‬زامنكردنی‮ ‬مافی‮ ‬هەمووان‮. ‬بەڵام ئەم حوكومەتە نوێیەی‮ ‬عێراق بە‮ ‬ڕابەرایەتی‮ ‬د.عادل عەبدولمەهدی‮ ‬جێگای‮ ‬هیوای‮ ‬گەلانی‮ ‬عێراق و هەرێمی‮ ‬كوردستانیشە بە هۆی‮ ‬ڕەسەنایەتی‮ ‬و پابەندبوونی‮ ‬ئەو كەساییتیە بەرێزەیە بە‮ ‬یاساكان ورێزگرتنی‮ ‬لە مافی‮ ‬هاوڵاتیانی‮ ‬عێڕاق بە گشتی،‮ ‬بۆیە چاوەڕوانی‮ ‬ئەوەی‮ ‬لێدەكەین كە زۆربەی‮ ‬مافە دەستووری‮ ‬و‮ ‬یاساییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان زامن بكا،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬پاش ئەو سەردانە مێژوێیە جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ بەغدا كە بووە هۆی‮ ‬تواندنەوەی‮ ‬بەستەڵەكەكانی‮ ‬نێوان بەغدا و هەرێم و داڕشتنی‮ ‬بناغەیەكی‮ ‬نوێ بۆ پەیوەندیكانی‮ ‬نێوان هەرێم و بەغدا بە جۆرێك ببێتە هۆكاری‮ ‬گرنگ بۆ گەڕاندنەوەی‮ ‬مافە زەوتكراوەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮.‬ لە‮ ‬ڕووی‮ ‬داراییەوە‮ ‬ شیلان بیبانی‮ ‬شارەزا لە بواری‮ ‬ئابووری‮ ‬لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮:‬‮ ‬هەڵبەتە حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە ئەمساڵدا لە بەرامبەر بڕیارەكانی‮ ‬بوودجەی‮ ‬ساڵی‮ ‬2019 ‮ ‬لە چاوەڕوانیدایە،‮ ‬بە جۆریك كە تەواوی‮ ‬داراییە شایستەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬تێدا بە دەست بكەوێت،‮ ‬لەم‮ ‬ڕووەوە پەرلەمانتارە كوردەكان لە بەغدا بە دەنگێكی‮ ‬یەكگرتوو داوای‮ ‬زیادكردنی‮ ‬بوودجەیان كردوە بۆ‮ ‬ڕێژەی17% ‮ ‬و هەروەها كۆمەڵی‮ ‬پارەی‮ ‬تر بۆ قەرەبووكردنەوەو پێشمەرگەو بنەماڵەی‮ ‬شەهیدان،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەم لایەنە‮ ‬ڕوونە ئەمساڵ لە ساڵانی‮ ‬پێشووتر گەشبینانەتر بۆ مەسەلەكان دەڕوانین،‮ ‬چونكە بوودجەی‮ ‬داهاتوو بە شێوازێكی‮ ‬تا رادەیەك ئابوریناسانە داڕێژراوە بەوەی‮ ‬كە نرخی‮ ‬نەوت لە نێوان50-60 ‮ ‬دۆلار بێت كەواتە ئەگەرەكانی‮ ‬دابەزین و هەستانی‮ ‬نرخی‮ ‬نەوت ئامادەكاری‮ ‬بۆ كراوە،‮ ‬لە كاتێكدا ئەگەر بێتو نرخی‮ ‬نەوت بەرزبێتەوە ئەوا كورتهێنانی‮ ‬بوودجە كەمدەبێتەوە و هەروەها ئەگەرەكان بۆ دابینكردنی‮ ‬هەموو داواكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەرینی‮ ‬دەبێت،‮ ‬ئا لەم كاتەدا پارەی‮ ‬داهات زیاتر دەبێت لە پێشبینی‮ ‬دانانی‮ ‬بڕی‮ ‬بەشە بوودجە ئەمەش تەواوی‮ ‬داواكارییەكان جێبەجێ دەكرێت ئەمانە لە لایەك،‮ ‬لە لایەكێ ترەوە لە ئەگەری‮ ‬دابەزینی‮ ‬نرخی‮ ‬نەوت بەو شێوە مەترسیدارەی‮ ‬ساڵانی‮ ‬رابووردوو نابیت لە رووە ئابورییەكە ئەمەش لەبەرئەوەی‮ ‬نرخی‮ ‬نەوت بە كەمترین ئاستی‮ ‬ئەمساڵ مەزەندە كراوە و بەمەش كورتهێنان لە بوودجە روونادات،‮ ‬بەمانایەكی‮ ‬تر بوودجەی‮ ‬تەرخانكراو كەموكورتی‮ ‬لێ بە دی‮ ‬ناكرێت و دیسانەوە داواكارییەكانی‮ ‬هەرێم دەچێتەوە قاڵبیكی‮ ‬ئەرینی،‮ ‬بەڵام راستیەك هەیە ئەویش لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ململانێ بەغدا لە گەڵ هەرێم كە ئەمانە بناغەكەی‮ ‬ئابوریی‮ ‬نییە بەڵكو سیاسیە و لەم كاتەدا پێشبینیەكان تا رادەیەك نەرینی‮ ‬دەبێت و هەوڵەكانیش بێ سوود دەبن‮.‬ كورد پێویستی‮ ‬بە دیپلۆماسییەتێكی‮ ‬ژیرانە هەیە‮ ‬ هەرێم جەعفەر لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گووتی‮: ‬دەستخستنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬كورد لە حكومەتی‮ ‬داهاتوی‮ ‬عێراق پێویستی‮ ‬بە خوێندنەوەی‮ ‬ناوچەیی‮ ‬هەیە،‮ ‬دەبێت ئەمجارە كورد خۆی‮ ‬لەگەڵ بەرژەوەندییە ناوچەییەكان هاوتەریب بكات و بزانێت رێرەوی‮ ‬بەرژەوەندییەكان لە عێراق بەرەو كوێ دەڕۆن‮. ‬بۆ نموونە،‮ ‬یاریكردن لە نێوان ئێران و ئەمەریكا،‮ ‬پێویستی‮ ‬بە دیپلۆماسییەتێكی‮ ‬ژیرانە هەیە،‮ ‬كورد بەهۆی‮ ‬نەبوونی‮ ‬دەوڵەت،‮ ‬ناچارە خۆی‮ ‬لەگەڵ هێزە جیاوازەكان بگونجێنێت،‮ ‬ئەگەر بەدەستی‮ ‬بەغدا بێت،‮ ‬بە هیچ جۆرێك مافەكانی‮ ‬كورد نادات،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬گرنگە ئەوەیە كورد چۆن دەتوانێت پێگەی‮ ‬خۆی‮ ‬وەك كارتێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬بەكار بهێنێت بەربڵاوی‮ ‬هێزە كوردییەكان و باوەشكردنی‮ ‬هەندێك لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬بە دەسەڵاتدارانی‮ ‬شیعە،‮ ‬كوردی‮ ‬لاوازكردووە،‮ ‬ئەمەش بەشێكە لە كێشەكان‮. ‬كورد گەر بیەوێت مافەكانی‮ ‬بەدەستبهێنێت دەبێت بە‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬دیپلۆماسیەتێكی‮ ‬ژیرانە بكات،‮ ‬نەك چاوەڕێی‮ ‬ئەوەبێت حكومەت چی‮ ‬بۆ دابیندەكات‮.‬ عێراق زیاد لەجاران پێویستی‮ ‬بەهەڵوێستی‮ ‬كورد هەیە بۆ پێكهینانی‮ ‬حكومەت ناسك سەعید لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گووتی‮:‬‮ ‬هەنگاوەكانی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراق بەشێوەیەكی‮ ‬خێرا تێناپەرێت كە وەك میللەتی‮ ‬عێراق چاوەرێیان ئەكرد،‮ ‬بێگومان‮ ‬ڕێككەوتنە سیاسیەكانی‮ ‬نێوان لایەنە براوەكانی‮ ‬هەڵبژاردن هەریەكەیان ئەیانەوێت پشكێكی‮ ‬زیاتر بۆ خۆیان وەربگرن،‮ ‬ئەم پرسەش پێویستی‮ ‬بەدانیشتن و كۆبونەوەی‮ ‬زیاتر هەیە،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە دەستێوەردانە ئەقلیمیەكان فاكتەرێكی‮ ‬دیكەن بۆ زوو پێكنەهینانی‮ ‬حكومەت‮.‬ لەم نێوەندەدا ئەوەی‮ ‬گرنگە بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان پشكی‮ ‬زیاتر‮ ‬یاخود بەپێی‮ ‬شایستەی‮ ‬هەڵبژاردن مافی‮ ‬كورد و كوردستان بدرێت،‮ ‬ئەو پۆست و وەزارەتانەی‮ ‬شایستەی‮ ‬كوردن و لەناویاندا شایستەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانن تا هەنوكە‮ ‬یەكلا نەبۆتەوە،‮ ‬بەو مانایەی‮ ‬هێشتا كورد شایستەی‮ ‬وەزارەتێكی‮ ‬دیكە وەری‮ ‬بگریت‮. ‬لەناو لیستەی‮ ‬كوردیەكاندا پارتی‮ ‬مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬وەزارەتێكی‮ ‬دیكەیە وەربگرێت چونكە بەپێی‮ ‬ژمارەی‮ ‬كورسیەكانی‮ ‬پەرلەمان دەبێت پارتی‮ ‬ئەو وەزارەتەی‮ ‬بەر بكەویت كە ماوەتەوە بدرێت بەكورد،‮ ‬بەمەش كوردستان دەبێتە خاوەن هێزو دەسەڵاتیكی‮ ‬زیاتر لەناو حكومەتی‮ ‬نوێدا‮.‬ هاوكات سەردانەكەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ بەغدا ئەو گرێ كوێرانەی‮ ‬كردەوە كە سەرۆك وەزیرانی‮ ‬پێشوو لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان دروستی‮ ‬كردبوون،‮ ‬و هاندەر و پالپشتیەكی‮ ‬گرنگ بوو بۆ سەرۆك وەزیرانی‮ ‬عێراق كە بەرێكەوتن لەگەڵ حكومەتی‮ ‬هەرێمدا كێشەكان چارەسەر بكەن و سەرلەنوێ پەیوەندیەكانیان رێك بخەنەوە و بەشە بودجەی‮ ‬هەریم رەوانە بكەن‮.‬ ئەگەرچی‮ ‬ئەم سەردانەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬ناوخۆ و دەرەكیش دەنگدانەوەی‮ ‬ئەرێینی‮ ‬زۆر باشی‮ ‬هەبوو،‮ ‬هاوكات دەرخەری‮ ‬پێداگیری‮ ‬بەردەوامی‮ ‬بارزانی‮ ‬بوە لەسەر هەڵویستەكانی‮ ‬كورد تایبەت بە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮. ‬ ئێستا حكومەتی‮ ‬عێراق زیاد لەجاران پێویستی‮ ‬بەهەڵوێستی‮ ‬كورد هەیە بۆ پێكهینانی‮ ‬حكومەت و راگرتنی‮ ‬بالانسی‮ ‬هێز لە عێراقدا لەنێوان كورد و عەرەب‮ (‬سوننە و شیعە‮) ‬و كەمینەكاندا،‮ ‬سەرۆك وەزیران باش حاڵی‮ ‬بووە كە نەبوونی‮ ‬كورد لە فەزای‮ ‬سیاسی‮ ‬عێراقدا لەبەرژەوەندی‮ ‬هیچ لایەنێكدا نییە‮.‬ تێپەراندنی‮ ‬قەیرانەكان كەسی‮ ‬بەهێز و دوورمەودای‮ ‬پێویستە،‮ ‬سەردانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بووە فاكتێك بۆ تیپەراندنی‮ ‬ئەو قەیرانانە لەعێراق چونكە وەرگرتنی‮ ‬بۆچون تیروانینەكانی‮ ‬بارزانی‮ ‬بوونە روئیایەك بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكان كە لەمێژە عێراق پێوەی‮ ‬دەناڵێنێت،‮ ‬و سەلماندی‮ ‬كە داهاتوی‮ ‬عێراق بەبێ بەشداری‮ ‬كارای‮ ‬كورد سەركەوتوو نابێت‮.‬