خەبات‮: ‬سلێمانی
پێنج برای‮ ‬بەهرەمەند لە رانیە شوێنكارێكی‮ ‬تایبەت بە ئۆتۆمبێلیان هەیە و تا ئێستا حەوت ئۆتۆمبێلی‮ ‬پێشكەوتوویان دروستكردووە،‮ ‬ئەوان پلانیان هەیە ئەگەر حكوومەت هاوكارییان بكات شوێنكارەكەیان بكەنە كۆمپانیایەكی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬ئۆتۆمبێل لە هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬
لە ناوچەی‮ ‬پیشەسازی‮ ‬چوارقوڕنە لە نزیك شاری‮ ‬رانیە‮ (‬بە دووری‮ ‬134 كلم باكووری‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬سلێمانی‮) ‬كەمال سەلیم عەلی‮ ‬و چوار برای‮ ‬تری‮ ‬كە تەمەنیان لە نێوان‮ ‬25 ‮ ‬تا‮ ‬40 ‮ ‬ساڵان دەبێت شوێنكارێكی‮ ‬تایبەت بە خۆیان بەناوی‮ ‬شوێنكاری‮ ‬برایان هەیە،‮ ‬ئەوان لە بواری‮ ‬كاركردن لە ئۆتۆمبێل و چاككردنەوەیدا شارەزا و بەهرەمەندن حەز و خولیایەكی‮ ‬زۆریان بۆ پیشەكەیان هەیە‮.‬
كەمال و براكانی‮ ‬لە حەز و خولیای‮ ‬خۆیان بۆ پیشەكەیان،‮ ‬تەنها بە چاككردنەوەی‮ ‬ئۆتۆمبێلەوە نەوەستاون،‮ ‬بەڵكو دەستیان داوەتە دروستكردنی‮ ‬ئۆتۆمبێل بۆ خۆیان و تا ئێستا چەند ئۆتۆمبێلێكی‮ ‬پێشكەوتویان دروستكردووە كە وەك خۆیان دەڵێن جگە لە بزوێنەر و گێڕ‮ ‬و تایەكان هەموو پارچەكانی‮ ‬تری‮ ‬ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ خۆیان دروستیانكردووە‮.‬
كەمال لە بارەی‮ ‬كارەكەیانەوە گوتی‮: “‬ئێمە پێنج براین و لەم شوێنەدا كار دەكەین و شاگردیشمان هەیە كە هاوكاریمان دەكەن و لە ساڵی‮ ‬2010 ەوە دەستمان بەم كارە كردووە و تەنها حەز و خولیایەكی‮ ‬خۆمانە كە بۆمان ماوەتەوە و بەردەوامین لەسەری‮”.‬
ئەو گوتی‮: “‬تا ئێستا حەوت ئۆتۆمبێلمان دروستكردووە،‮ ‬دروستكردنی‮ ‬ئەو ئۆتۆمبێلانەش تەنها بۆ حەز و خولیای‮ ‬خۆمان بووە نەوەك بۆ سوود و قازانجی‮ ‬ماددی،‮ ‬زۆرجاریش ئۆتۆمبێلەكان لە پێشبڕكێ و نمایشەكان بەكاردێنین‮”.‬
دروستكردنی‮ ‬هەر ئۆتۆمبێلێك لە لای‮ ‬ئەوان ماوەی‮ ‬سێ مانگ تا ساڵێكی‮ ‬دەوێت،‮ ‬دیارترین ئۆتۆمبێلیش كە ئەوان دروستیانكردووە ئۆتۆمۆبێلێكی‮ ‬جۆری‮ ‬لامبۆرگینییە كە لە ماوەی‮ ‬ساڵێكدا دروستیانكردووە و زیاتر لە‮ ‬40 ‮ ‬هەزار دۆلاری‮ ‬تێچووە‮.‬
كەمال لەو بارەیەوە گوتی‮: “‬ئەو ئۆتۆمبێلانەی‮ ‬دروستمانكردوون جۆراوجۆرن لە لامبۆرگینی‮ ‬و جێب و بۆگی،‮ ‬لامبۆرگینییەكە ئۆتۆمبێلێكی‮ ‬جیهانییە و لە ماوەی‮ ‬ساڵێكدا بە تێچووی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬40 ‮ ‬هەزار دۆلار دروستمانكردووە لە كاتێكدا ئەو ئۆتۆمبێلە نرخەكەی‮ ‬لە جیهاندا زیاتر لە‮ ‬300 ‮ ‬هەزار دۆلارە،‮ ‬ئۆتۆمبێلەكانی‮ ‬تریش لەماوەی‮ ‬نزیكەی‮ ‬سێ مانگ و زیاتر دروستیان دەكەین‮”.‬
كەمال و براكانی‮ ‬بە هۆی‮ ‬خولیای‮ ‬زۆریان بۆ كارەكەیان چاوەڕوانی‮ ‬هاوكاری‮ ‬حكوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن و باس لەوە دەكەن ئەگەر هاوكاری‮ ‬بكرێن و حكوومەت مۆڵەتیان بدات و هاوكارییان بكات دەیانەوێت شوێنكارەكەیان گەورە بكەن و بیكەنە كۆمپانیایەكی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬ئۆتۆمبێل لە هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬
بە گوتەی‮ ‬كەمال،‮ ‬ئۆتۆمبێلەكان بە شێوەیەكی‮ ‬تۆكمە و بەپێی‮ ‬كوالێتی‮ ‬و بوونی‮ ‬مەرجی‮ ‬توندوتۆڵی‮ ‬و دڵنیایی‮ ‬دروستكراون و لە دوای‮ ‬دروستكردنی‮ ‬هەر ئۆتۆمبێلێكیش تاقیدەكرێنەوە تاوەكو لە مەرجەكان و توندوتۆڵی‮ ‬ئۆتۆمبێلەكە دڵنیاببنەوە‮.‬