باڵوێزی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق، پیرۆزبایی له‌ هه‌ریه‌ك له‌ كاندیدانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، ده‌كات.

ڕامۆن بلێکوا، باڵوێزی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق، له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ توویته‌ر، نووسیویه‌تى: “پێرۆزبایی له‌ به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى، كاندیدی پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانى، كاندیدی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، ده‌كه‌ین”.

باڵوێزی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق، هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ مه‌سرور بارزانى و نێچیرڤان بارزانى له‌ پۆسته‌ نوێیه‌كانیاندا، ده‌خوازێت.

رۆژی دووشەممە 3/ 12/ 2018، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەی خۆیدا بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی، هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی حزبەکەی بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ سەرۆکایەتیکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاندید کرد.