ڕۆژی چوارشەممە 5ـی 12ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە كەسایەتیی سیاسیی كوردی سوریا و ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان – سوریا عەبدوڵڕەحمان ئاپۆ كرد.
لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی خۆشحاڵیی خۆی بە ئازادبوونی
عەبدوڵڕەحمان ئاپۆ لە زیندان نیشاندا و ڕاشیگەیاند كە جێگەی داخێكی زۆرە
تێكۆشەرێكی وەك ئەو بەدەستی لایەنێكی كوردی بخرێتە زیندان. سەرۆك بارزانی
هیوای ئەوەی خواست کۆتایی بە ئێش و ئازارەکانی گەلی کورد لە سوریا بێت.
لە بەشێكی دیكەی ئەو دانیشتنەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی
سوریا و ڕەوشی كورد لەو وڵاتە ئاڵوگۆڕ كرا و سەرۆك بارزانی وێڕای دەربڕینی
نیگەرانیی خۆی لەبارەی ئاییندەی كورد لە سووریا، جەختی لەوە كردەوە كە
خواستی ئێمە بۆ باشتربوونی كێشەی كورد لە سووریا شتێكی تر بوو بەڵام بەهۆی
ڕەفتار و بڕیاری تاكلایەنە و پێشێلكردنی ڕێكەوتننامەكانی نێوان لایەنەكان
ئێستا بارودۆخێكی ئاڵۆز و تەمومژاوی و پڕ لە گرفت بۆ گەلی كورد لە سووریا
هاتووەتە ئاراوە كە ئەمە جێگەی داخێكی گەورەیە بۆ هەموومان.









