پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٥-۱۲-۲۰۱۸ ، وەفدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی  فازل ڕەئوف ، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی  پارتى دیموكراتى كوردستان  سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییان كردوو لەلایەن  عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتییەوە پێشوازییان لێكرا .

لەدیدارێكدا كاروچالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی خرانەڕوو ، وەفدی پارتى دیموكراتى كوردستان سوپاس و پیرۆزبایی خۆیان گەیاندە بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و هاوكاری و هەمانگییان بۆ پۆلیسی سلێمانی دووپاتكردەوە.