كاروان محەمەد سینۆ
رۆژی‮ ‬دووشەممە3/12/2018، بە سەرپەرشتیی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬كۆبوونەوەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان ئەنجامدرا،‮ ‬لەم كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا،‮ ‬بە دیاریكردنی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بۆ پۆستی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و‮ ‬مەسروور بارزانی‮ ‬بۆ سەرۆكایەتیی‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەمەش‮ ‬یەكەم هەنگاوی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانە بۆ بەهێزكردنی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەروەك چۆن لە بانگەیش هەڵبژاردنی‮ ‬ئەمجارەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پارتی‮ ‬بەڵێنی‮ ‬بە خەڵكی‮ ‬كوردستان دابوو‮.‬ لەبانگەشەی‮ ‬ئەمجارەی‮ ‬هەڵبژادنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەڵینێ بە خەڵكی‮ ‬كوردستان داوە كە لەچوارساڵی‮ ‬داهتووی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬كوردستان كاربكات بۆ بەدی‮ ‬هێنانی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئاوەدانی‮ ‬و چاكسازی‮ ‬و بووژاندنەوەی‮ ‬ئاستی‮ ‬بژێوی‮ ‬ژیانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و كاركردن لەپێناو بونیادنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز و پاڵپشتی‮ ‬و داكۆكی‮ ‬كردن لەسەر ئیرادە و خواستی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان‮. ‬بێگومان ئەم بەڵێنانە پێویستی‮ ‬بە كار و هەنگاوی‮ ‬جیدی‮ ‬هەیە لەبواری‮ ‬دامەزارەوەیی‮ ‬نێوخۆی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان و پەرەپێدانی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬دەرەوە لەسەر ئاستی‮ ‬ئێراق و وڵاتانی‮ ‬ئەقلیمیی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮. ‬بۆیە بۆ كابینەی‮ ‬ئەمجارەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پارتی‮ ‬هەر لە دەسپێكەوە بڕیاریدا كە كەسی‮ ‬بەهێز و شیاو دیاری‮ ‬بكات بۆ پۆست و شوێنی‮ ‬شیاو‮. ‬ئەم هەنگاوەش لەلایەن پارتییەوە زۆر ئاسان و ئاساییە،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬حزبێكە لەسەر رێبازی‮ ‬مەلا مستەفای‮ ‬بارزنی‮ ‬خەبات و خزمەتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دەكات و پارتی‮ ‬حزبێكە لە نێو ناخی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان هەڵقوڵاوە بۆیە سەرەڕای‮ ‬هەموو كۆسپ و تەگەرە و دژایەتی‮ ‬دوژمنان،‮ ‬بەڵام پارتی‮ ‬هەردەم بەهێزبووە و حزبی‮ ‬یەكەمە لەسەر ئاستی‮ ‬كوردستان و عێراق بەگشتی‮ ‬و لە هەموو هەلومەرجەكاندا پارتی‮ ‬كارایە لە راییكردنی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬سیاسی‮ ‬بەبێ كێشەو موشتومڕ‮. ‬هەڵبەت پارتی‮ ‬و رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر بەردەوام سوپایێكی‮ ‬كادیر و سەركردەی‮ ‬شیاو و لێهاتووی‮ ‬هەیە كە لەهەموو هەلومەرجێكدا بتوانێ حكوومەت و ئیداری‮ ‬بەهێز و لێهاتوو و شیاو پێك بهێنێت كە خزمەت بە كوردستان بكات،‮ ‬هەروەها پارتی‮ ‬هەردەم سوپایێكی‮ ‬سەركردە و قارەمان و پێشمەرگەی‮ ‬چاونەترسی‮ ‬هەیە كە دەتوانن لە هەموو هەلومەرجێكدا بەرگری‮ ‬و‮ ‬ڕێگری‮ ‬لە هەڕەشەو هێڕشی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬كوردستان بكەن‮.‬ بێگومان پارتی‮ ‬و سەركردە و كادیرانی‮ ‬پارتی‮ ‬شارەزایی‮ ‬و پسۆریی‮ ‬ئەوتۆیان هەیە لە ئیدارەدانی‮ ‬سیستەم و حوكمرانی‮ ‬كوردستان بەشێوەیەك كە ببنە جێگای‮ ‬متمانەی‮ ‬هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان و دوستانی‮ ‬كورد‮. ‬بۆیە لە هەڵبژاردندا بینیمان كە زۆرینەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دەنگیان بە پارتیدا كە حوكمڕانی‮ ‬كوردستان بكات‮. ‬لەسەر ئەم بنەمایەش رۆژی‮ ‬دووشەممە‮ ‬3/12/2018 ‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە سەرپەرشتیی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬كۆبووەوە و ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتیی‮ ‬بڕیاریدا كە مەسروور بارزانی‮ ‬وەكو سەرۆك وەزیرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دیاربكرێت و نێچیرڤان بارزانییش بۆ پۆستی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم كاندید بكرێت‮. ‬ئەم دوو پێشنیارە لە كۆبوونەوەكەدا پەسندكرا‮. ‬هەڵبەت دیاریكردنی‮ ‬ئەم دوو سەركردەیە بۆ ئیدارەدانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ئایندەی‮ ‬كوردستان پێشبینی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬حوكمڕان و پاراستن و بەدی‮ ‬هێنانی‮ ‬بەرژەوەندییەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لێ دەكرێت،‮ ‬ئەگەر لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان واز لە بەرژەوەندی‮ ‬بەرتەسكی‮ ‬حزبایەتی‮ ‬خۆیان بهێنن و پلە و پۆست و بەرژەوەندی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆیان نەخەنە سەرووی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬گشتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و كۆسپ و تەگەرە نەخەنە بەردەم حوكمڕانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮. ‬وێرای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەم دوو سەركردەی‮ ‬پارتی‮ ‬نامۆنین لەنێو بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردستان و تەواوی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و جیهان،‮ ‬لەگەڵ ئەمەش پێم باشە گەر بتوانم چەند وێسگەیەك لە لەژیانی‮ ‬ئەم دوو سەركردە پێشنیاركراوە بۆ خوێنەران بخمەڕوو‮.‬