سەكڤان هالو
پێشەكی‮ ‬گەر بێتو ئاوڕێك لە رابردووی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬بدەینەوە،‮ ‬بومان دەردەكەوێت كە پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬لە گشت قۆناغەكاندا خەبات و تێكوشانیان لەپێناو پاراستنی‮ ‬كورد و كوردستان بووە و دەبێت و قوربانی‮ ‬گەلێكیان پێشكەش بە دۆزی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانیی‮ ‬كوردستان كردووە و تەنها ئامانجی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬هەمیشە هەوڵدان بووە و هەوڵدانە بەمەبەستی‮ ‬گەیاندنی‮ ‬كورد و كوردستان بە سەرفیرازی‮. ‬ پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬لە خەباتی‮ ‬چەكداری‮ ‬و خەباتی‮ ‬شارستانی‮ ‬دا رۆڵێكی‮ ‬پێشەنگیان هەبووە و هەیە،‮ ‬بە تێپەڕبوونی‮ ‬قۆناغەكان هەتاكو ئەمڕۆ و بۆ داهاتووش كار بو ئەوە دەكات كە هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرەو بوونیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز ببات بە شێوەیەكی‮ ‬پراكتیكی،‮ ‬هەروەك چۆن لە پرۆسەی‮ ‬دەنگدان بو پەرلەمانی‮ ‬كوردستان دروشمی‮ ‬سەرەكی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بریتی‮ ‬بوو لە بوونیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز،‮ ‬بوونیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێزیش بەو سەركردانە دەكرێت كە خۆیان بە خاوەنی‮ ‬گەل و نیشتمانەكەیان زانیوە و دەزانن و گەلەكەی‮ ‬خۆیان لە دژوارترین قۆناغەكاندا بەجێنەهێشتووە و دوو نموونەی‮ ‬زیندووشمان هەن،‮ ‬لەم چەشنە سەركردانە،‮ ‬ئەوانیش رێزداران نێچیرڤان بارزانی‮ ‬و مەسرور بارزانین‮. ‬ ئەمڕۆ دوخی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەسەر هەموو ئاستەكاندا گۆڕانكاریی‮ ‬بەسەرداهاتووە،‮ ‬بەپێی‮ ‬ئەنجامەكانی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬دەنگدانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق و پەرلەمانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬لە هەردوو پرۆسەكەدا بە جیاوازیەكی‮ ‬زۆر لەگەڵ حزبە سیاسییەكانی‮ ‬دیكە بە پێشەنگ مانەوە لە نێو گۆڕەپانی‮ ‬سیاسیدا بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬و متمانەی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانیان بەدەستهێنا‮. ‬ بۆیە پێویستە ئەمجارە پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬ئەم پێگە جەماوەرییە بەهێزەی‮ ‬خۆیان لە پێناو بەرژەوەندی‮ ‬گشتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا بەكار بێنێنن و زاڵ بن بەسەر هەموو ئەو بەربەست و رێگریانەی‮ ‬كە هەندێ لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬دروستیان كرد،‮ ‬لە پێناو لاوازكردنی‮ ‬پێگەی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬و رووخاندنی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬كەواتە نابێ زیاتر لە قەبارەی‮ ‬خۆیان مافیان پێبدرێت،‮ ‬واتە هەرلایە و بە گوێرەی‮ ‬قەبارەی‮ ‬خۆی‮ ‬بەشداری‮ ‬سیاسی‮ ‬پێبكرێت،‮ ‬نەك زیاتر،‮ ‬چونكە پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬ئەزموونێكی‮ ‬زۆر تاڵیان هەیە،‮ ‬لەگەڵ هەندێ لایەنی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و پێویستە بە هەند وەربگیرێت،‮ ‬لێرەدا دەگەینە ئەم راستییە ئەویش ئەوەیە كە بوونیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز بریتییە لە رەچاوكردنی‮ ‬دەنگی‮ ‬گەل و رێزگرتن لە ئیرادەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پێچەوانەی‮ ‬ئەمە پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بە پرۆسەیێكی‮ ‬چەقبەستوو دەمێنێتەوە و ناتوانێت هەنگاو بەرەو بوونیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بە هێز‮ ‬بهاوێژێت‮.