بەدرخان زاوێتەیی
باش دروشمەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانمان لەبیرە لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬عیراق‮ ‬12/5/2018‮ ‬كە‮ (‬دەستكەوتی‮ ‬زیاتر بۆ كوردستان‮) ‬بوو،‮ ‬وە لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش،‮ ‬كە لە‮ ‬30/9/2018‮ ‬كرا بریتی‮ ‬بوو لە(بنیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز‮) ‬بوو‮. ‬
لە هەردوو پرۆسەكەدا پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬یەكەمی‮ ‬بەدەست هێنا لە عیراق و كوردستان‮. ‬لێرەدا ئەوە روون دەبێتەوە،‮ ‬كە پارتی‮ ‬تێڕوانینێكی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬هەبووە لەوەی‮ ‬روودەدات و ئەو دوو دروشمەی‮ ‬لەسەر بنەمای‮ ‬خوێندنەوەیەكی‮ ‬دروستی‮ ‬بۆ رەوشەكە بووەو كەوابێت پارتی‮ ‬بەهێز بێت كوردستانیش بەهێز دەبێت‮.‬
كوردستان تەنێ لەسەر ئاستی‮ ‬ناوخۆ،‮ ‬یان تەنها لەسەر ئاستی‮ ‬رووداوە سیاسییەكان لە عیراق بەهێز نییە،‮ ‬بەڵكو لەسەر ئاستی‮ ‬ناوچەكەو ئەجیندای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بەهێزتر بووەو ناكرێت فەرامۆش بكرێت لە هەموو هاوكێشەكان،‮ ‬كە بۆ ناوچەكە دەهۆنرێتەوە‮. ‬ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە،‮ ‬كە هەرێم لە بوارەكانی‮ ‬نەوت و‮ ‬غاز ژمارەیەكی‮ ‬قوڕسە و پێگەی‮ ‬ئیستراتیژی‮ ‬و‮ ‬یەدەگی‮ ‬بایەخێكی‮ ‬گەورەتری‮ ‬پێ دەبەخشێت،‮ ‬كە ئەمەش لە وتاری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە مەراسیمی‮ ‬تێپەڕبوونی‮ ‬10 ساڵ بەسەر كۆمپانیای‮ ‬دانا‮ ‬غاز لە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كە لە‮ ‬19/11/2018 لە هەولێر،‮ ‬كە هاوكات بوو لەگەڵ رێكەوتنی‮ ‬هەرێم و بەغدا لەسەر ناردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬كەركووك بە هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ توركیا،‮ ‬پاش ئەوەی‮ ‬لە‮ ‬16 ی‮ ‬ئۆكتۆبەرەوە وەستابوو،‮ ‬سازدرا ئاماژەی‮ ‬بۆ ئەو ئەستەمیانە كرد،‮ ‬كە لە‮ ‬2015 ەوە تا ئێستا هەرێم پێدا تێپەڕ‮ ‬بووە پەیوەست بە كەرتی‮ ‬نەوت و‮ ‬غاز،‮ ‬گەر سیاسەتی‮ ‬حەكیمانەو ئیدارە بەهێزەكەی‮ ‬ئەو نەبایە بۆ ئەو دۆسیەیە ئێستا هەرێم خاوەنی‮ ‬كێڵگەی‮ ‬نەوت و‮ ‬غاز نەدەبوو،‮ ‬خاوەنی‮ ‬بۆڕی‮ ‬نەدبوو بۆ بەندەری‮ ‬جیهانی‮ ‬توركی،‮ ‬گەر باش لە نیازی‮ ‬بەغدا و ئەو رووداوانە نەبایە،‮ ‬كە لە ناوچەكە روودەدات ئێستا هەرێم لەڕووی‮ ‬ئابوورییەوە سەربەخۆ نەدەبوو‮.‬
هەر لەگەڵ رووخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعسی‮ ‬وپرۆسەی‮ ‬ئازادی‮ ‬عیراق لە قەیرانی‮ ‬لەگەڵ رژێمی‮ ‬پێشووە گۆڕا بۆ قەیرانە سیاسیی‮ ‬و ئیداری‮ ‬و دارایی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و ئەمنی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬و رۆشنبیری‮ ‬و ناوچەیی‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬و دەستووری‮ ‬تا بە قەیرانە ئیقلیمی‮ ‬و نێودەوڵەتییەكان و چەرەسەرنەكردنی‮ ‬ئەو قەیرانانە وای‮ ‬كرد عیراق بەگشتی‮ ‬و هەرێمی‮ ‬كوردستان بەتایبەتی‮ ‬بكەوێتە لێواری‮ ‬مەرگەوە‮!! ‬
ئاخر بەپێی‮ ‬ماددەكانی‮ ‬115 و‮ ‬121 و‮ ‬141 ی‮ ‬دەستووری‮ ‬عیراق هەرێمی‮ ‬كوردستان مافی‮ ‬دانانی‮ ‬یاساو كارپێكردنی‮ ‬هەیەو دەستووری‮ ‬دانی‮ ‬بە هەرێم داناوە،‮ ‬كە قەوارەیەكی‮ ‬فیدرالییەو خاوەن سنوورو داوودەزگەی‮ ‬خۆیەتی‮. ‬لەسەر ئەم بنەمایە پەرلەمانی‮ ‬هەرێم قانوونی‮ ‬وەبەرهێنانی‮ ‬ژمارە‮4 ساڵی‮ ‬2006 و قانوونی‮ ‬نەوت و‮ ‬غازی‮ ‬ژمارە‮( ‬22) ساڵی‮ ‬2007 دەركردووەو بەم جۆرە وەبەرهێنان رێگاپێدراوە چ لە ناوخۆ چ دەرەكی‮ ‬بۆ بنیاتنانی‮ ‬ژێرخانی‮ ‬كوردستان بەشێوەیەكی‮ ‬سەربەخۆ و دوور لە قانوونەكان و فشارەكانی‮ ‬بەغدا‮.‬
پاش واژۆكردن لەگەڵ كۆمپانیاگەلێكی‮ ‬گەورەو زەبەلاح هەرێم هەنگاوی‮ ‬گەورەی‮ ‬نا لە راكێشانی‮ ‬وەبەرهێنانی‮ ‬گەورە گەورە بۆ كوردستان و كوردستان پێشڤەچوونێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬بەخۆوە بینی‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لە نێوان ساڵانی‮ ‬2011 بۆ‮ ‬2013 و ئەوە بوو هەولێر پلەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬بەدەستهێنا لە وەبەرهێنانی‮ ‬بیانی‮ ‬نەك بەغدا لەبەر هۆكارگەلێك گرنگترینیان متمانەو ئاسایش،‮ ‬بەڵام هۆكاری‮ ‬یەكەم ئەوەبوو،‮ ‬كە ئەو كۆمپانیایانە دەیانزانی‮ ‬دواڕۆژی‮ ‬ناوچەكە بەچی‮ ‬دەگات بەتایبەتی‮ ‬كوردستان‮. ‬پاش بڕینی‮ ‬بودجە لە سەرەتای‮ ‬2014 ناكۆكی‮ ‬نێوان هەولێر و بەغدا لە ناكۆكی‮ ‬سیاسییەوە گۆڕا بۆ ناكۆكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و مەزهەبی‮. ‬دواتر لەگەڵ ئەو شەڕە دژوارو گەورەیەی‮ ‬كورد لەگەڵ داعشی‮ ‬كرد ملیۆنەها ئاوارەو پەنابەر پەنایان هێنایە بەر كوردستان،‮ ‬بەڵام بەغدا هەر بەردەوام بوو لەسەر سیاسەتە دوژمنكارانەكەی‮ ‬بەرامبەر هەرێم و بەهەموو شێوەیەك هەوڵیدا قەیرانی‮ ‬بۆ دروست بكات و دووبەرەكی‮ ‬بنێتەوەو پشێوەی‮ ‬لەناوخۆ دروست بكات‮. ‬ئەمە وای‮ ‬لە هەرێم كرد سەربەخۆیی‮ ‬ئابووری‮ ‬خۆی‮ ‬رابگەیەنێت لە كۆتایی‮ ‬ساڵی‮ ‬2015 و هەولێر هەنگاوی‮ ‬زۆری‮ ‬ناوە بۆ تێپەڕاندنی‮ ‬هەموو قەیرانەكانی،‮ ‬بەڵام رووداوەكانی‮ ‬16/10/2017? جارێكی‮ ‬تر هەرێمی‮ ‬خستەوە بەردەم هەڕەشەی‮ ‬گەورە گەورە و خەریك بوو هەڕەشە لە قەوارە فیدرالییەكەی‮ ‬بكات‮.‬
پاش ئەوەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم بۆندی‮ ‬لەگەڵ كۆمپانیای‮ ‬ژمێریاری‮ ‬دیلیۆت مۆركرد كۆمپانیا بیانییەكان متمانەی‮ ‬زیاتریان بە حكوومەتی‮ ‬هەرێم كردو هەڵوێستی‮ ‬بەغدای‮ ‬بەتەواوی‮ ‬لاواز كرد‮. ‬لەوەش گرنگتر رێكەوتنی‮ ‬هەرێم بوو لەگەڵ كۆمپانیای‮ ‬رۆسنفت،‮ ‬كە ئەنجامی‮ ‬ئەرێنی‮ ‬لێكەوتەوە لەو بارودۆخە ناهەموارەی‮ ‬حكوومەت تێی‮ ‬كەوتبوو.هەمووی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬روویدا ئەوەی‮ ‬روویدا كوردستانی‮ ‬بەهێزتركردووەو هەموو ئەمەش بۆ سیاسەتی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەگەڕێتەوەو جێبەجێكردنی‮ ‬ئیستراتیژیەتی‮ ‬نوێی‮ ‬ئەمەریكا دژی‮ ‬ئێران لە‮ ‬4/11/2018 بایەخی‮ ‬سیاسیی‮ ‬و ئابووری‮ ‬گەورەتر بە هەرێم دەدات و داهاتوو زۆر باشتر دەبێت لە هەموو بوارەكان سەبارەت بە كوردستان و هەموو ئاماژەكان جەخت لەوە دەكەنەوە،‮ ‬كە ناوچەكە گۆڕانكاری‮ ‬گەورەی‮ ‬بەسەر دێت و ئامانجی‮ ‬حكوومەت و حزبی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان پاراستنی‮ ‬كوردستانە لەهەموو بوارەكان و خۆئامادەكردنە بۆ ئەو رووداوانە تا پشكی‮ ‬خۆی‮ ‬بەربكەوێت‮. ‬تا ئێستا بۆ ئەمە هەوڵی‮ ‬داوەو كردوویەتی‮ ‬و لەسەر میللەتی‮ ‬كوردیش پێویستە تێی‮ ‬بگات و ببێتە هاوكاری‮ ‬نەك بارێكی‮ ‬گران بەسەرییەوە تا هەموو قەیرانەكان تێپەڕێنێت و كوردستان بگاتە نەوای‮ ‬ئارام‮.‬
لە عەرەبییەوە‮: ‬شوان سەرابی