سەربەست ساڵح
شكسپیر دەڵێ‮: ‬فرمێسكەكان نیشانەی‮ ‬خەمخۆری‮ ‬و ئەمەكدارین،‮ ‬بەڵام چارەسەرنین‮.‬
ساڵانێكە بەناوی‮ ‬بە بەهەشتكرنەوە دەڕوخێنن و دەسوتێنن،‮ ‬تۆویی‮ ‬نائومێدی‮ ‬دەچێنن،‮ ‬بەناوی‮ ‬ئازادییەوە،‮ ‬بە درووشمی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و ئینشا و هوتافی‮ ‬دادپەروەرییەوە،‮ ‬بە‮ ‬ڕمڵێدان بۆ‮ ‬یەكسانی‮ ‬و مەدەنیەت‮! ‬بەناوی‮ ‬ئەهلیی‮ ‬و بێلاییەنەوە‮ ‬ڕەش بەسپی‮ ‬و دواتر هەمان سپی‮ ‬بە‮ ‬ڕەشدەكەنەوە‮! ‬خۆ لە‮ ‬ڕاستیدا ئەوان هەر ناو نازناوێك بە خۆیاندا هەڵبواسن تاقمێك كادری‮ ‬حیزبی‮ ‬و ئایدۆلۆژین،‮ ‬ئەوان داهێنەری‮ ‬باڵباڵێن و تاقمبازی‮ ‬و ئۆینبازی‮ ‬و پەڕلەمانبازی‮ ‬و سیاسەتبازین،‮ ‬ئەوان بەناو و دروشمی‮ ‬نوێسازیی‮ ‬دێنەگۆ،‮ ‬لێ ئەوەی‮ ‬بەرهەمیانهێناوە كۆن و سواوە،‮ ‬عەقڵەیەت و مەنتاڵیتەتی‮ ‬ئەوان تەنها بەكاری‮ ‬چێكردنی‮ ‬دۆزەخ دێت‮. ‬ئەوەی‮ ‬ئەوان بەرهەمیانهێنا بەر لەهەركەس خۆیانی‮ ‬نائومێدكرد،‮ ‬سیاسەتی‮ ‬كۆنەپارێزانەی‮ ‬ئەوان پردەكانی‮ ‬متمانەی‮ ‬رووخاند،‮ ‬چینە كۆمەڵایەتیەكانیان لەیەكترازان،‮ ‬ئەوان هۆكاری‮ ‬دوودڵی‮ ‬و نانەوەی‮ ‬پشێووین،‮ ‬هۆكاری‮ ‬سستی‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬كۆمەڵگان‮. ‬ئەركی‮ ‬بەرەی‮ ‬ڕستەقینەی‮ ‬گەل و نیشتمان و ئاڵاهەڵگرانی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬و دیموكراسی‮ ‬گەلێك سەختە،‮ ‬لەوەی‮ ‬بەر بە تەووژمی‮ ‬دروستكەرانی‮ ‬دۆزەخ بگرین‮! ‬ئەوانەی‮ ‬بەناوی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬بەهەشتەوە هاتوون‮!. ‬ئەوانەی‮ ‬پارێزگای‮ ‬سلێمانی‮ ‬و هەڵبجەو دەڤەری‮ ‬ڕاپەڕین و گەرمیانیان وێرانكرد،‮ ‬بەناوی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئاوەدانی‮ ‬دەكەنەوە‮!. ‬ئەوان كە خۆییان وەك پارێزەری‮ ‬مڵك وماڵ و سامانی‮ ‬گشتی‮ ‬دناسێنن‮! ‬سامانی‮ ‬گشتیان تاڵانكردوو دواتر حیزبەیان پێقوتكردوە،‮ ‬كەناڵی‮ ‬میدیایی‮ ‬زەبلاحیان پێدروستكرد،‮ ‬بەشێك لە رەووتی‮ ‬ڕایگشتیان پی‮ ‬بەلاڕێدا برد‮. ‬بەناوی‮ ‬دیموكراسییەت و لیبڕاڵیزمەوە پەلاماری‮ ‬پیرۆزییەكانی‮ ‬نیشتمان دەدەن،‮ ‬بەناوی‮ ‬نوێگەرییەوە سەرگەرمی‮ ‬وێرانكردنی‮ ‬دەروونی‮ ‬مرۆڤی‮ ‬كوردن،‮ ‬بەناوی‮ ‬عەقڵانیەتەوە بەر بەعەقڵ و لۆژیك دەگرن لێناگەڕین كۆن بكەویت و كۆتایبیت،‮ ‬كامە چەمك و دهێنراوی‮ ‬هاوچەرخ هەیە لە(دیموكراسیەت،‮ ‬لیبرالیزم،‮ ‬ئازدی،‮ ‬یەكسانی‮ ‬و دادپەروەریی،‮ ‬كرانەوەی‮ ‬كۆمەڵگاو میدیایی‮ ‬ئازاد و بەدیهێنانی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬مەدەنی‮ ‬ئەوان لاقەیان نەكردبێت بەناوی‮ ‬ئەوەی‮ ‬پراكتیزی‮ ‬دەكەن‮!. ‬پرسی‮ ‬گەنج و زەمینەسازیی‮ ‬بۆ پەروەردەكردن و هێنانە پێشەوەی‮ ‬گەنج لە كوردستان‮ ‬یەكێكیترە لەو چەمەك و كاناڵانەی‮ ‬رەووتی‮ ‬پۆپۆڵیست لە كوردستان خراپ سوودی‮ ‬لێوەرگرتوە،‮ ‬ئەوان جیهانی‮ ‬گەنجانیان قانداوە بە درووشمی‮ ‬بریسكەدار،‮ ‬لە هێنانەبوونی‮ ‬زەمینەیەك گەنج زیاتر لە خواست و خەیاڵە وەنەوەشەییەكانی‮ ‬دەسبكەوێت،‮ ‬بە جۆرەها گوتار و شیعارات و هوتاف گەنج دەلاوێنن‮! ‬لێ ئەو بەڵێن و درووشمانە هەرگیز بە واقیع شادنەبوون،‮ ‬نەك بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬بەڵێنەكەنایان نەكرد بەكردار،‮ ‬بگرە بچوكترین بەڵێن و پەیمانیان نەبردەسەر،‮ ‬ئەم بێ بەڵێنیە بەشێك لە گەنجانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬نائومێدكرد لە جیهانی‮ ‬سیاسەت و حیزبایەتی‮ ‬تا بە ئەگەری‮ ‬گۆڕانكاری‮ ‬بەرەو باشتر دەگات،‮ ‬ئەوان هێزە درووشم گەورەكان ئەو هێزانەی‮ ‬جگە لەدرووشم شتێكی‮ ‬تر شكنابەن،‮ ‬هۆكارن بۆ لاوازبوونی‮ ‬متمانەی‮ ‬خەڵك بە پرۆسەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬و حكومڕانی،‮ ‬تا ئەو ئەندازەییەی‮ ‬بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬هەوادار و لایەنگرەكانیان بەشداری‮ ‬پرۆسەی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬گشتی‮ ‬نەبوون،‮ ‬سەرئەنجام دەنگ و‮ ‬ڕێژەیی‮ ‬كورسییەكانیان داكشانی‮ ‬گەورەی‮ ‬بەخۆییەوە بینی‮ (‬تۆ بڵێ هاڕەیكردە خوارەوە‮)!. ‬لە پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا ئیرادەی‮ ‬خێر و بەرەی‮ ‬ووڵاتپارێزان دەرفەتی‮ ‬ئەوەمان هەیە كار بكەین بۆ بنیاتی‮ ‬ماتمانەی‮ ‬خەڵك،‮ ‬دووبارە‮ ‬ڕێكخستنەوەی‮ ‬كۆمەڵگاو شكاندنی‮ ‬تەوقەكانی‮ ‬ناوچەگەرێتی‮ ‬و سەرپێخستنی‮ ‬حكومڕانیەك بتوانێت هاوشێوەی‮ ‬ئارامی‮ ‬و ئاوەدانی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر و دەڤەری‮ ‬بادینان و پارێزگای‮ ‬دهۆك،‮ ‬پارێزگاو دەڤەرەكانی‮ ‬تریش ئاوەدان و ئارامبن،‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێ سەرەتایەكبێت بۆ كۆتایهێنان بە نەفەسی‮ ‬دووئیدارەیی‮ ‬و قۆرغكاریی‮. ‬سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی‮ ‬متمانە‮.