شوان سەرابی
ئاماژەكان ئەوە دەسەلمێنن،‮ ‬كە عێراق خراوەتە بەردەم رێوشوێنێكی‮ ‬ئەستەم،‮ ‬كە سزاكان جێبەجێ دەكرێت بەوپێیەی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬گشتی‮ ‬ئەوە دەخوازێت عێراق پابەندبێت بە سزاكان وەك وڵاتانی‮ ‬دیكە،‮ ‬بەڵام بارودۆخەكە وا بەرچاو دەكەوێت،‮ ‬بەم شێوەیە نەبێت،‮ ‬لەبەر چەند هۆیەك،‮ ‬لەوانە‮: ‬عێراق بەشێوەیەكی‮ ‬رۆژانە پشت بە هاوردە خۆراكییەكانی‮ ‬ئێران دەبەستێت‮.‬
وە هەروەها لە رووی‮ ‬دابینكردنی‮ ‬كارەباوە پشت بە ئێران دەبەستێت سەرباری‮ ‬وێستگەكانی‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬كارەبا لە عێراق بۆ كاركردن پشت بەو‮ ‬غازەوە دەبەستێت،‮ ‬كە لە ئێرانەوە دێت لەگەڵ زەتی‮ ‬غازی‮ ‬ئیشپێكردن‮. ‬هەروەك دەیان داوودەزگەی‮ ‬پارەگۆڕینەوەی‮ ‬ئێران لە عێراق دا هەیە،‮ ‬یان ئەوانەی‮ ‬هاوسۆزییان لەگەڵ ئێران دا هەیە.كە وا دەكات دەرچەی‮ ‬نایاب بێت بۆ راكردن لە سزاكانەوە‮. ‬سنووریش كراوەیە لە نێوان عێراق و ئێران دا،‮ ‬كە وا دەكات ئاودیوكردنی‮ ‬دراوی‮ ‬دۆلار بكرێت و لە بن دەست بێت‮.

‬لە كۆتاییدا،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬تر هاوسۆزییەك لەلایەن حزبە سیاسییە شیعەكان و میلیشیاكان و لایەنگرانێكی‮ ‬فراوان هەبێت بەرامبەر قاسم سلێمانی‮ ‬سەركردەی‮ ‬پاسداران و نوێنەرانی‮ ‬حكوومەتەوە‮. ‬ئاماژەكان ئەوە بەدیاردەخەن،‮ ‬كە قەبارەی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬بازرگانی‮ ‬نێوان عیراق و ئێران‮ ‬كە هەمووی‮ ‬لە بەرژەوەندی‮ ‬ئێران دایە‮ ‬خۆی‮ ‬لە‮ ‬8‮‬ ملیار دۆلار دەدات‮. ‬لەمبارەیەوە رۆژی‮ ‬18 ی‮ ‬تشرینی‮ ‬یەكەمی‮ ‬2018، حەمید حوسێنی‮ ‬ئەمینداری‮ ‬ژووری‮ ‬بازرگانی‮ ‬ئێران ـ عیراق رایگەیاندووە هەناردەی‮ ‬ئێران بۆ عیراق لە مانگی‮ ‬رابردوو خۆی‮ ‬لە‮ ‬4،5 ملیار دۆلار داوەو ئێران لە هەوڵی‮ ‬ئەوەدایە تا ئەوپەڕی‮ ‬سوود لەم دەروازەیەی‮ ‬عیراق وەربگرێت‮. ‬بۆ ئەم مەبەستەش هەناردەكانی‮ ‬زیاتر بكات بۆ عیراق،‮ ‬هەرچەندە بە دیناری‮ ‬عێراقی‮ ‬هێزی‮ ‬كڕین بۆ هاووڵاتی‮ ‬عێراقی‮ ‬بەرامبەر دۆلار زیانی‮ ‬پێ دەگات بەوپێیەی‮ ‬بەرزبوونەوەی‮ ‬خواست لەسەر دۆلار نرخی‮ ‬بەرامبەر پارەی‮ ‬عێراقی‮ ‬بەرزدەكاتەوە بۆ‮ ‬1117 دینار بەرامبەر‮ ‬یەك دۆلارو بەڕاستیش بەرزبۆتەوە بۆ‮ ‬1250 دینار بەرامبەر دۆلار‮. ‬ئاخر زۆربەی‮ ‬كەرستەی‮ ‬ژیاری‮ ‬رۆژانەی‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬عیراقی‮ ‬هەیە لە ئێرانەوە دێت و هۆیەكەیشی‮ ‬بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە،‮ ‬كە بنەماكانی‮ ‬كشتوكارڵی‮ ‬عێراق تێكچووە،‮ ‬لەبەر هۆكارگەلێك،‮ ‬كە وەك ئەوەی‮ ‬رەوشی‮ ‬خراپی‮ ‬عیراقیشی‮ ‬گرتۆتەوە،‮ ‬ئەو كاتە قەبارەی‮ ‬ئەو ئەزیەتە بەدەردەكەوێت،‮ ‬كە بە هاووڵاتی‮ ‬عیراقی‮ ‬دەگات‮. ‬بەم بۆنەیەوە سامانی‮ ‬ماسی‮ ‬عیراقی‮ ‬رووبەڕووی‮ ‬زیانێكی‮ ‬گەورە بۆتەوە لە ئەنجامی‮ ‬تووشبوون بە نەخۆشی‮ ‬بەكتریایی،‮ ‬یان بە ژەهراوی‮ ‬بوونی‮ ‬لەناكاوە،‮ ‬هەزاران تۆن لە حەوزی‮ ‬فورات مردن و زیانێكی‮ ‬زۆری‮ ‬لێكەوتۆتەوەو بۆتە هۆی‮ ‬كەمبوونی‮ ‬سامانی‮ ‬ماسی‮ ‬و هەر كە ئێرانیەكان بەمەیان زانی‮ ‬دەستبەجێ ماسییان بۆ عیراق نارد‮. ‬پێدەچێت رەوشی‮ ‬ئێستای‮ ‬عیراق لێكتێنەگەیشتنێك بەخۆوە ببینێت‮. ‬

هەڵوێستی‮ ‬حكوومەت نادیارە لەلایەك لێدوانە راگەیاندراوەكان پاڵپشتی‮ ‬سزاكان ناكات و پێی‮ ‬وایە زیان بە وڵاتێكی‮ ‬دراوسێ دەگەیەنێت‮. ‬لەلایەكی‮ ‬تر هەر لەگەڵ راگەیاندن و چۆنیەتی‮ ‬سزاكان بانكی‮ ‬ناوەندی‮ ‬قەدەغەكردنی‮ ‬بازرگانیكردنی‮ ‬بە دۆلار لەگەڵ ئێران راگەیاند داوودەزگەكانی‮ ‬سەرفكردن و بانكی‮ ‬عیراقی‮ ‬لێ ئاگاداركردەوەو ئێرانیش دەستی‮ ‬لەو بڕە دۆلارانە هەیە،‮ ‬كە رۆژانە بانكی‮ ‬ناوەندی‮ ‬عیراق دەیگۆڕێتەوە،‮ ‬واتە رۆژانە بە سنووری‮ ‬100 ملیۆن دۆلار،‮ ‬كە لە هەفتەیەك دا پێنج رۆژ مەزاد دەكرێت‮. ‬ئەمەش وا دەكات هەفتانە ئێران نیوملیار دۆلاری‮ ‬چنگكەوێت،‮ ‬كە دەكرێت بە سانایی‮ ‬ئاودیوی‮ ‬ئێران بكرێت‮. ‬جێی‮ ‬باسە حەیدەر عەبادی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬پێشووی‮ ‬عیراق رایگەیاندبوو عیراق لە پابەندبوون بە سزاكان هیچی‮ ‬دیكەی‮ ‬لەدەست نایەت و رەچاوی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬عیراق دەكات‮. ‬بەهۆی‮ ‬ئەم هەڵوێستەیەوە بانكی‮ ‬ناوەندی‮ ‬عیراق دەستیكرد بە كارڕایی‮ ‬راگرتنی‮ ‬حەواڵەی‮ ‬دەرەكی‮ ‬كرد بۆ ئێران بە دۆلار‮. ‬بەڵام لیست و حزب و میلیشیاكانی‮ ‬شیعە بە تەواوی‮ ‬رەتیانكردەوە،‮ ‬بەڵكو هەڕەشەشیان لە پەرلەمان كرد تەحویلەكە پوچەڵبكاتەوەو وای‮ ‬لێ كرد پەشیمان ببێتەوەو روونیكردەوە،‮ ‬كە پاڵپشتی‮ ‬سزاكان ناكات‮. ‬گەلی‮ ‬عیراق زۆر ئەزیەتیان كێشاوە،‮ ‬هەروەك شاندێكی‮ ‬باڵای‮ ‬نارد بۆ واشنتۆن،‮ ‬داوایان كرد عیراق لە سزاكانی‮ ‬سەر ئێران ببوورێت،‮ ‬چونكە بارودۆخی‮ ‬عیراق تایبەتە‮.

‬بەم جۆرە عیراق بەشێك نییە لە سزاكانی‮ ‬ئەمەریكا‮. ‬عیراقیش وەك هەشت دەوڵەتەكە لە هەوڵی‮ ‬ئەوەدابوو عەفو بكرێت،‮ ‬بەڵام وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكا ناوی‮ ‬عیراقی‮ ‬لەناو ئەو هەشت دەوڵەتەدا نەهێناوە‮. ‬هەر بۆیە بەشێك لە وەبەرهێنەران و ئەوانەی‮ ‬پارەیان لە ئێران داناوە زیانیان پێ كەوت،‮ ‬واتە بەهۆی‮ ‬دابەزینی‮ ‬دراوی‮ ‬ئێرانی‮ ‬بەرامبەر دراوەكانی‮ ‬تر،‮ ‬بانكەكانی‮ ‬ئێران رەتیان كردەوە پارەكەیان بە دۆلار بداتەوە‮. ‬ئەوە بۆیە زۆر لە وەبەرهێنەرە هۆسۆزەكانی‮ ‬عیراق لەگەڵ ئێران زیانی‮ ‬گەورەیان پێ كەوت بە رێژەی‮ ‬نیوەی‮ ‬سەرمایەی‮ ‬وەبەرهێنەرە،‮ ‬بەو پێیەی‮ ‬گروپ و لایەنە شێعەكان هاوسۆزیان لەگەڵ ئێران هەیە بۆی‮ ‬هەیە لەڕێگەی‮ ‬پەرلەمانەوە داوا لە ئەمەریكا بكەن لە عیراق بكشێتەوەز ئەمەش لەلایەن هەندێك پەرلەمانتار بە هەڕەشە دووپاتكراوەتەوە‮. ‬رەنگە ئەو حزب و داواكەیان بەدەست بێنن،‮ ‬ئەمەش پەیوەندی‮ ‬نێوان عیراق ئەمەریكا دەخاتە تەنگژەوەو لە كۆتاییدا عیراق بەتەواوی‮ ‬بكەوێتە ژێر باڵادەستی‮ ‬ئێران،‮ ‬واتە سزاكانی‮ ‬ئەمەریكا بۆ سەر عیراق وای‮ ‬كردووە ئێران لایەنگری‮ ‬لە عیراق زیاتر ببێت‮. ‬بێگومان سزاكان نەرێنی‮ ‬دەبن بۆ سەر ئێران،‮ ‬ئەوەتا ئێمە دەبینین زۆر لە دەوڵەت و كۆمپانیاكان واز لە پابەندبوونیان بە گرێبەستەكانیان دێنن،‮ ‬جا چ لە كڕینی‮ ‬نەوتی‮ ‬ئێران،‮ ‬یان وەبەرهێنان بۆ پەرەپێدانی‮ ‬كێڵگە نەوتی‮ ‬غازییەكانی‮ ‬ئێران،‮ ‬بەڵام بەتەئكید زیان بە عیراق دەگەیەنێت بەهۆی‮ ‬ئەو هۆكارە لۆژیكیانەی‮ ‬لە سەرەوە ئاماژەیان بۆ كراوە‮. ‬