هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لژیكا چه‌ندین دروشمی ناڕه‌زاییان به‌رزكرده‌وه به‌هۆی بانگهێشت نه‌كردنی یاریزانی یانه‌ی رۆما رادگا ناینگۆلان له‌پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لژیكا بۆ مۆندیالی 2018 كه وڵاتی رووسیا میوانداری ده‌كات. یاریزانی ته‌مه‌ن 29 ساڵ رایگه‌یاند كه به‌یه‌كجاری واز له‌یاری نێوده‌وڵه‌تی ده‌هێنێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌یان رۆبێرتۆ مارتینێز بانگهێشت نه‌كرا بۆ مۆندیال. كه 10هه‌زار هانده‌ر ناره‌زاییان ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌بانگهێشت نه‌كردنی ناینگۆلان، یه‌كێك له‌هانده‌ران ده‌ڵێـ: به‌لژیكا پێویستی به رادگایه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته رووسیا، چونكه یه‌كێكه له‌باشترین یاریزانانی پێكهاته‌كه‌مان، راهێنه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ته‌واوی بێبه‌ش ده‌كات له باشترین یاریزانانی به‌هۆی هه‌ندێك جیاوازی كه‌سی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه، ئه‌مه شتێكی ناسروشتییه.










