یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی بووه خاوه‌ن نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ جاری سێیه‌م له‌سه‌ر یه‌ك و 13 له‌مێژوویی، دوای ئه‌وه‌ی له‌یاری كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌سه‌ر یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی سه‌ركه‌وت به ئه‌نجامی 3-1گۆڵ، له‌و یارییه‌ی به‌ر له‌ئێستا له‌سه‌ر یاریگای كیێڤ له ئۆكرانیا به‌ڕێوه‌چوو، گۆڵه‌كانی ریال مه‌درید له‌رێگای كه‌ریم بنزیمه له‌خوله‌كی 51 و گاریس بێلأ له‌خوله‌كی 64و 83 تۆماركران و تاكه گۆڵی لیڤه‌رپوولیش له‌خوله‌كی 55 تۆماركرا. له‌و یارییه‌دا هه‌ردوو یاریزان محه‌مه‌د سه‌ڵاحی هێرشبه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول تووشی پێكان هاته‌وه‌و مه‌ترسی ده‌كرێت نه‌توانێت به‌شداری مۆندیالیش بكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی میسر، دوای له‌جێ چوونی شانی، هه‌روه‌ها كارڤهخالیش له‌یانه‌ی ریال مه‌درید به‌هۆی ئازاره‌وه یاریگای جێهێشت، به‌م نازناوه‌ش ریال مه‌درید به‌رده‌وامه له كۆنترۆڵكردنی سه‌كۆی نازناوه‌كانی ئه‌وروپا به‌درێژایی مێژوو به‌كۆكردنه‌وه‌ی 13 نازناو، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركرد دوای ئه‌وه‌ی بۆ جاری سێیه‌م له‌سه‌ر یه‌ك بووه خاوه‌ن نازناو.










