خه‌بات: ساسان دەروێش- ئەڵمانیا‮ –
سروە جەواد عارف بەرزنجی،‮ ‬خاوەنی‮ ‬بڕوانامەی‮ ‬ماستەر و بەكالۆریۆس لە زمانی‮ ‬ئینگلیزی‮ ‬و ئەڵمانی‮ ‬و عەرەبی،‮ ‬لە دایكبووی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانییە و ئێستاش نیشتەجێی‮ ‬وڵاتی‮ ‬ئەڵمانیایە،‮ ‬چالاكبوون و نەتەوەپەرەستییەكەی‮ ‬وای‮ ‬كردووە لە زۆربەی‮ ‬رێكخراو و كۆمەڵە كوردی‮ ‬و بیانییەكان بەشداری‮ ‬كارای‮ ‬هەبێت و رۆڵی‮ ‬گرنگ ببینێت لە خزمەتكردنی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لە نێو رەوەندی‮ ‬كوردیش پێگەیەكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬هەیە‮. ‬دوا كاری‮ ‬لە باڵیوزخانەی‮ ‬عێراق بووە لە ئەڵمانیا و لە ئێستاشدا بەرپرسی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستانە لە رۆژەهەڵاتی‮ ‬ئەڵمانیا لە ئۆفیسی‮ ‬ئەوروپا،‮ ‬ئەندامی‮ ‬لیژنەی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬بەرلینی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬كاری‮ ‬زۆر و بەردەوامی‮ ‬بۆ خزمەتكردن هانیدام تا لە شاری‮ ‬بەرلین لە ئەڵمانیا ئەم گفتوگۆیە رێكخەین‮.‬
‬
‮❊ ‬تا چەند زمانزانین پێویستە وەك كلیلی‮ ‬دەرگاداخراوەكان بەكاربهێنرێت،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لە تاراوگە؟
‮-‬بێگومان مرۆڤ چەند زمان بزانێت،‮ ‬مانای‮ ‬ئەوەندە كەسەیە،‮ ‬لە تاراوگە زمانزانێكی‮ ‬باش دەتوانێت زووتر جێگای‮ ‬خۆی‮ ‬لە كۆمەڵگا نامۆكەدا بكاتەوە،‮ ‬زمانەكە‮ ‬یارمەتیدەری‮ ‬دەبێت،‮ ‬بۆ ئاشنابوون بە‮ ‬یاسا و كولتووری‮ ‬وڵات و تێكەڵبوون بە كۆمەڵگا تازەكەی‮.‬

‮❊ ‬ئەی‮ ‬ئەڵمانیا توانیویەتی‮ ‬پەنابەران بەرەو ئەو دەرگا داخراوە بەرێ بە دابینكردنی‮ ‬خولی‮ ‬فێربوون؟
‮-‬لە پەیچی‮ ‬فەرمی‮ ‬دەستەی‮ ‬پەنابەران و خۆگونجاندن نزیكەی6.840 ‮ ‬قوتابخانەی‮ ‬ڕێگە پێدراویان بڵاوكردووەتەوەكە،‮ ‬پەنابەران دەتوانن لەوێوە بەشدار بن لە خولی‮ ‬فێربوونی‮ ‬زمانی‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬و خۆگونجاندن،‮ ‬بە مانایەكیتر قوتابخانەكان هەیە و پارەیەكی‮ ‬باشی‮ ‬بۆ تەرخانكراوە ئەوەیتر دەكەوێتە سەر پەنابەر خۆی،‮ ‬تا چ‮ ‬ڕادەیەك دەیەوێت لەم كۆمەڵگایەدا جێگای‮ ‬خۆی‮ ‬بكاتەوە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬من لە بەرلین تێبینی‮ ‬دەكەم پەنابەرانی‮ ‬سووری‮ ‬زیاتر لەوانەی‮ ‬تر هەوڵدەدەن خۆیان لەگەڵ كۆمەڵگای‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬بگونجێنن و زمان فێر ببن و كار بكەن‮.‬

‮❊ ‬باس لە خراپی‮ ‬رەوشی‮ ‬پەنابەران زۆر دەكرێ بە تایبەتی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬لەم چەند ساڵەی‮ ‬دوایدا هاتوون،‮ ‬ئەمە چ بارگرانێكی‮ ‬هەیە بۆ ئەو وڵاتە؟
‮-‬بڕیارەكەی‮ ‬خاتوو مێركل بە دەرگاكردنەوەی‮ ‬ئەڵمانیا بۆ پەنابەران لە ساڵی2015 ‮ ‬باش دیراسە نەكرابوو،‮ ‬ئەڵمانیا خۆی‮ ‬ئامادە نەكردبوو و بەرنامەی‮ ‬باشی‮ ‬دانەڕشتبوو بۆ پێشوازی‮ ‬ئەو ژمارە زۆرەی‮ ‬پەنابەران و تەنانەت ژمارەی‮ ‬فەرمانگەكانی‮ ‬ئیقامە و وەرگێڕەكانیش زۆر كەمتر بوون بۆ ئەو ژمارە زۆرە و ئەمانە و چەند هۆكاری‮ ‬تر بوونە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬پەنابەران لە رەوشێكی‮ ‬خراپدا بێت و كۆنتڕۆڵكردنی‮ ‬تاڕادەیەك زەحمەت بێت‮.‬

‮❊ ‬بەو پێیەی‮ ‬هەمیشە لە نێو‮ ‬ڕێكخراو و كۆمەڵە و دەستەڵاتدارانی‮ ‬ئەڵمانیا نزیكیت،‮ ‬ئەوان چۆن لەوە دەڕوانن كە كوردستان لە‮ ‬یەك ساڵدا دوو هەڵبژاردنی‮ ‬تێدا ئەنجامدا؟
‮-‬ناوی‮ ‬پێشمەرگە و بارزانی‮ ‬لەسەر زاری‮ ‬هەموو ئەڵمانییەكە كە باسی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لەگەڵدا بكەیت،‮ ‬پرۆسەی‮ ‬هەڵبژاردن لە ناوچەیەكی‮ ‬نا ئارامی‮ ‬وەك‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستدا كارێكی‮ ‬زەحمەتە و بەتایبەت لە كوردستان كە لەم دوو ساڵەی‮ ‬پێشودا چەند رووداوی‮ ‬نائارامی‮ ‬بەسەر داهات،‮ ‬بۆیە ئەنجامدانی‮ ‬ئەو دوو هەڵبژاردنەیان بۆ ئیرادەیەكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬گەل و سەقامگیریی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ئاسایش و ئیدارەیەكی‮ ‬بەهێز لە كوردستاندا دەگەڕاندەوە و دەیانگوت كورد سەلماندی‮ ‬گەلێكی‮ ‬دیموكراسیخواز و بەهێز و كۆڵنەدەرە‮.‬

‮❊ ‬لە هەبوونی‮ ‬ئەو هەموو كۆمەڵە و رێكخراوە رۆشنبیری‮ ‬و كولتوورییانەی‮ ‬هەن،‮ ‬تا چەند رەوەندی‮ ‬كورد سوودمەندن؟
‮-‬دەتوانم بڵێم رەوەندی‮ ‬كوردی‮ ‬سوودمەندبوون،‮ ‬بەڵام هێشتا لە ئاستی‮ ‬خواستی‮ ‬ئەواندا نییە،‮ ‬ئەویش هۆكاری‮ ‬زۆرە كە هەندێكیان تایبەتە بە شێوەی‮ ‬ژیانی‮ ‬ئەوروپا و كەمی‮ ‬كات بۆ چالاكی‮ ‬و بەهێزكردنی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬لە نێو رەوەندی‮ ‬كوردی،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬ئەندامانی‮ ‬ئەو كۆمەڵانەش بە درێژایی‮ ‬ڕۆژ زیاتر لە8 ‮ ‬كاتژمێر كار دەكەن بۆ بژێوی‮ ‬رۆژانەی‮ ‬خێزانەكانیان لە لایەكی‮ ‬تریشەوە هەموویان پاڵپشتی‮ ‬دارایی‮ ‬ناكرێن،‮ ‬چونكە حكوومەت تەنها‮ ‬1یان2 ‮ ‬كۆمەڵە بەناوی‮ ‬نەتەوەیەكەوە پاڵپشت دەكات،‮ ‬نەك زیاتر،‮ ‬ئەمە جگە لە دیاردەی‮ ‬پەرتەوازەیی‮ ‬ناو كوردستان كە لەناو كوردانی‮ ‬تاراوگەش بەداخەوە رەنگی‮ ‬داوەتەوە‮.‬

‮❊ ‬تاچەند‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر و روودانی‮ ‬رووداوە تاڵەكان لە كەركووك و دەوروبەری‮ ‬و داخستنی‮ ‬فڕۆكەخانەكان و گوشاری‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬كوردستانیانی‮ ‬تاراوگەی‮ ‬نیگەرانكرد؟
‮-‬ڕووداوی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر نسكۆی‮ ‬دووەم بوو بەسەر میللەتی‮ ‬كورددا هات و هەموو كوردانی‮ ‬لە دەرەوە و ناوەوەی‮ ‬كوردستان نیگەران و بێ هیوا كرد لە‮ ‬ڕووی‮ ‬نەتەوەییەوە،‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬كەسییەوە بێگومان هەموومان ئاراممان لێ برا لەبەر ئەوەی‮ ‬دڵمان لای‮ ‬كەسوكارمان بوو لەناو كوردستان و دەترساین شەڕ‮ ‬هەموو شارەكان بگرێتەوە و دەربازبوون نەبوو،‮ ‬چونكە توركیا و ئێرانیش سنووریان گرتبوو،ڕۆژانێك بوو تا بڵێی‮ ‬سەخت لەگەڵ ئەوەشدا كوردی‮ ‬تاراوگە دەستەوئەژنۆ دانەنیشتن و‮ ‬ڕژایە سەر شەقامەكانی‮ ‬ئەو شار و وڵاتانەی‮ ‬كە تێیدا دەژیان و لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬خۆپیشاندانی‮ ‬ئارامەوە پەیامی‮ ‬كوردیان گەیاندە هەموو خاوەن بڕیارانی‮ ‬جیهان و ئەمەش كاریگەری‮ ‬زۆری‮ ‬هەبوو لەسەر هەوڵەكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬رۆژئاوا بۆ هێوركردنەوەی‮ ‬بارودۆخەكە‮.‬

‮❊ ‬پێتوایە بۆچی‮ ‬ئەورووپا بێدەنگ بوون بۆ ماوەیەك و دواتر پێشوازیان لە سەرۆكوەزیرانی‮ ‬كوردستان كرد؟
‮-‬وەك لەوەوپێش ئاماژەم پێكرد لە سیاسەتدا بەرژەوەندی‮ ‬گرنگە،‮ ‬بە‮ ‬ڕای‮ ‬من هۆكاری‮ ‬بیدەنگبوونی‮ ‬ئەورووپا بۆ‮ ‬2‮ ‬هۆ دەگەڕێتەوە،‮ ‬یەكەم لە25 ی‮ ‬ئەیلوول كە ریفراندۆم ئەنجامدار رۆژێك دوای‮ ‬ئەمە هەرێمی‮ ‬كەتەلۆنیای‮ ‬ئیسپانیاش‮ ‬ڕیفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬ئەنجامدا كە ئیسپانیا دژی‮ ‬بوو،‮ ‬یەكێكە لە ئەندامی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپا دەبێ‮ ‬یەكێتییەكە پاڵپشتی‮ ‬بكات،‮ ‬نەدەكرا لە‮ ‬یەك كاتداپشتیی‮ ‬كوردستان بگرن و دژی‮ ‬كەتەلۆنیا بوەستن لە‮ ‬ڕووی‮ ‬مۆڕاڵەوە ناكرێ،‮ ‬ئەگەر جیابوونەوەی‮ ‬كەتەلۆنیا سەری‮ ‬بگرتایە،‮ ‬ئەوە دەبوو بە رێگاخۆشكەرێك بۆ ئەو چەند هەرێمەی‮ ‬كە وڵاتانی‮ ‬یەكێتییە ئارەزووی‮ ‬جیابوونەوە دەكەن،‮ ‬بەمەش‮ ‬یەكیەتی‮ ‬ئەورووپا لاواز دەبێت‮ ‬،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬تریشەوە كە بینیان نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان و ئەمەریكا دژی‮ ‬ڕیفراندۆم وەستان ئەوروپاش نەیویست شەڕیكی‮ ‬دۆڕاو بكات،‮ ‬هەرچەندە كە هاوسۆزیش بن لەگەل كورد،‮ ‬پاش هێوربوونەوەی‮ ‬بارودۆخەكە لە كەتەلۆنیا و هەوڵەكانی‮ ‬فەڕەنسا لەگەڵ ئەمەریكا بۆ پاڵپشتیی‮ ‬كوردستان و سیاسەتی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬كە بەرپرسیاریەتی‮ ‬ڕیفراندۆمی‮ ‬بە تەنها خستە ئەستۆی‮ ‬خۆی‮ ‬و گەلی‮ ‬پێ رزگاركرد،‮ ‬ئەوروپا و ئەمەریكاش بەهانەیان نەما و لێهاتوویی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتیش بەرێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬لە هێوركردنەوەی‮ ‬دۆخەكە رۆڵی‮ ‬گرنگی‮ ‬هەبوو‮.‬

‮❊ ‬بەگشتی‮ ‬ئەڵمانیا چۆن دەڕواننە پرسی‮ ‬كورد و ئایندەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان؟
‮-‬ئەڵمانیا گەلێكی‮ ‬ئازادیخواز و دیموكراتخوازن و‮ ‬ڕێز لە مافەكانی‮ ‬مرۆڤ دەگرن،‮ ‬كە باسی‮ ‬گەلێكی‮ ‬بێ دەوڵەتی‮ ‬وەك كورد دەكەیت،‮ ‬هیوادەخوازن كە دەوڵەتیان هەبێت و خەڵكی‮ ‬ئەڵمانیا زۆر بە پەرۆشن بۆمان و بەداخن لە ناتەبایی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كوردیش،‮ ‬لە‮ ‬ڕۆژنامە بەناوبانگەكانی‮ ‬وەك زود دویچەتسایتونگ ورانكفورتتە ئەلگماینە بە چەندەها وتاری‮ ‬ستایشی‮ ‬پێشمەرگەیان بڵاو دەكردەوە و گلەییان لە جیهان دەكرد لەبەر پشتبەردانی‮ ‬كورد لە كاتێكدا كورد هاوپەیمانێكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬ئەوانە لە بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬تیرۆردا‮.‬

‮❊ ‬كەی‮ ‬دەتوانین ئەو سەرمایەی‮ ‬كە بە رەوەندی‮ ‬كورد ناودەبرێ بەكاری‮ ‬بهێنین بۆ كوردستانێكی‮ ‬بەهێز؟
‮-‬لە ئەمڕۆوە دەتوانین وەك رەوەندی‮ ‬كوردی‮ ‬رۆڵمان هەبێت بۆ كوردستانێكی‮ ‬بەهێز،‮ ‬لەیادمان نەچێت كورد لە ساڵانی‮ ‬دوای1975 ‮ ‬لە تاراوگە دەژین و ئێستاش نەوەی‮ ‬دووەم و بگرە سێیەمین هاووڵاتی‮ ‬ئەو وڵاتانەن و پێگەی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬باشیان هەیە و ژمارەیەكی‮ ‬زۆر لە سیاسەتمەدار و ئەندام پەرلەمانمان هەیە كە بە رەچەڵەك كوردن،‮ ‬جگە لە ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬ئەكادیمی‮ ‬كە بە جیهاندا بڵاوبوونەتەوە،‮ ‬ئەمە سەرمایەیەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬پەرش و بڵاوە و پێویستە پەیوەندیان پێوە بكەین و كۆیان بكەینەوە بەشێوەیەكی‮ ‬سیستماتیك كار لەسەر لۆبییەكی‮ ‬كوردی‮ ‬بەهێز لە‮ ‬ئێستادا و پاشەڕۆژدا بكەین‮.‬