سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، له میانى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدى كۆبوویه‌وه و راگەیاند، ئێستا دووباره پشتیوانى ته‌واوى خۆم بۆ به‌ڕێز دكتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌رده‌بڕم و له داهاتووشدا هاوكارى زیاترى یه‌كتر ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌ره‌و پێش به‌رین، بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆك بارزانى رایگه‌یاند، ئه‌م سه‌ردانه‌م بۆ
به‌غدا به مه‌به‌ستى گه‌یاندنى پیرۆزباییم بوو بۆ جه‌نابى عادل
عه‌بدولمه‌هدى و په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێمه په‌یوه‌ندى دێرینن و چه‌ندین
ئاسته‌نگمان به‌یه‌كه‌وه تێپه‌ڕاندووه و به‌ر له رووخانى رژێم و دواى
رووخانى رژێم به‌یه‌كه‌وه كارمان كردووه و عادل عه‌بدولمه‌هدى رۆڵێكى
كاراى هه‌بوو له بنیاتنانى عێراقى نوێ، سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى ئاسته‌نگه‌كان.
سەرۆک بارزانی راگەیاند: كاتێك كه ئه‌بو هاشم راسپێردرا بۆ پێكهێنانى
حكوومه‌ت، كه به‌رپرسیارێتییه‌كى گه‌وره‌یه، ئه‌و كاته پێوەندیی
تەلەفۆنیم بۆ كرد و پشتیوانى ته‌واوى خۆمم بۆ ده‌ربڕى.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێستا دووباره پشتیوانى ته‌واوى خۆم بۆ به‌ڕێز دكتۆر
عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌رده‌بڕم و له داهاتووشدا هاوكارى زیاترى یه‌كتر
ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌ره‌و پێش به‌رین، بۆ ئه‌وه‌ى
ته‌واوى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
لە میانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا عادل عەدبدولمەهدی رایگەیاند: شەرەفمەندین بە سەردانی بەڕێز مەسعوود بارزانی بۆ بەغدا، بەڕێزیان زیاترن لەوەی پێناسەیان بکەین. ئەو خەباتکارێکی دێرینە، تەنانەت چیاکانی کوردستانیش ئەو دەناسن، کە سەرکردایەتی پرۆسەی گۆڕانکاری و بەرەو دیموکراتیبوونی لە عێراق دەکرد بۆ رووخاندنی دیکتاتۆریەت. ئەو خەباتی لەپێناو گەلی عێراق و گەلی کورد کردووە”.
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی کردەوە لەوەی “بەڕێز مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەندازیاری پرۆسەی بونیادنانەوەی پەیوەندییەکان بووە، نەک تەنیا لە عێراق، بەڵکو لە ناوچەکە و جیهانیشدا. ئێمە پێشوازیمان لە رێبەرێکی گەورە کردووە. ئەو، کەسێکە هەموو سیفەتێکی سەرکردەی تێدایە، رێزێکی زۆری هەیە و بەخێرهاتنی دەکەین. رێککەوتین بەناوی ئەبوو مەسروور و ئەبوو هاشم ناوی یەکدی ببەین، لەسەرەتای دیدارەکە گوتمان ئەمە گەورەترین رێزلێنانە لەنێوان دوو کەس، چونکە گوزارشتە لە دۆستایەتی و برایەتی، هاوکات مێژوویەکی دوور و درێژی هاوبەش لەنێوانمانە. دووبارە بەخێربێ و پێموایە سەرۆک بەرنامەیەکی چڕوپڕی هەیە لەگەڵ سەرجەم کەسایەتییە عێراقییەکان، بەویستی خوا ئەو دیدارانە دووبارە دەبنەوە لە بەغدا و لە هەولێر و هەر شوێنێکی دیکەی عێراق بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم ئەو کێشانەی رووبەڕوومان بوونەتەوە، هاوکات بۆ بەهێزکردنی ئەو دەستکەوتانەی بەدیمانهێناون، دووبارە بەخێربێن خۆشحاڵین بە میوانداریکردنی ئەوان و شاندی یاوەریان”.
گوتیشی، سەرۆک بارزانی سەرکردەیەکی گەورەی ناوچەکە و جیهانە.








