سەرۆک بارزانی و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کۆبوونەوە و لە دیدارەکەدا چەند پرسێکی تایبەت بە عێراق و هەرێمی کوردستانیان خستە بەرباسەوە.
سەرۆک بارزانی کە ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمیی سەردانی بەغدای کرد، دوای
دیداری لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان، سەردانی هادی عامری سەرۆکی
هاوپەیمانی فەتحی کرد.
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ هادی
عامری، سەرۆک بارزانی رایگەیاند، سه‌ردانه‌كه‌م بۆ به‌غدا گه‌یاندنى
په‌یامێكه بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه و ئێمه ئاماده‌ین بۆ پشتیوانیكردنى
حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى.
گوتیشى: لێره هه‌وڵده‌ده‌ین متمانه‌ى نێوانمان پته‌وبكه‌ین و هه‌ڵه‌كانى رابردوو راستبكرێنه‌وه. په‌یوه‌ندییه‌كى زۆر باش درووستبكه‌ین له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى ته‌واوى عێراقییه‌كان به تایبه‌تى درووستكردنى په‌یوه‌ندییه‌كى باش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.

لای خۆیشییەوە هادی عامری رایگەیاند، بەخێرهاتنی خەباتکاری گەورە سەرۆک بارزانی دەکەین، هیوادارین ئەمە دەسپێکێک بێت بۆ داهاتوویەکی گەش لە نێوان هەولێر و بەغدا و بە رۆحیەتێکی برایانە کێشەکان چارە بکەین.
گوتیشی، ئێمە سوورین لەسەر دروستکردنی عێراقێکی بەهێز کە ژیانی ئازادی تەواوی هاووڵاتیان بە تەواوی پێکهاتەکان دروست بکرێ، لەگەڵ شەراکەتی راستەقینە کە ژیانێکی خۆشگوزەران دابین بکرێ، چۆن پێشتر هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و حەشد بەیەکەوە لە دژی داعش شەڕمان کرد و هیوادارین واش شەڕی تیرۆر و گەندەڵکارانیش بکەین، هیوادارین عێراق بتوانێ خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاووڵاتیان بکات و تەواوی ئاوارەکان بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، جارێکی دیکە بە خێرهێتانی سەرۆک بارزانی دەکەین.








