سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندی و دۆستایەتیی لەمێژینەی نێوان کوردستان و ڕووسیا کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مارات ڕاژبادینۆڤ کونسوڵی گشتیی نوێی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیی و دۆستایەتی لەمێژینەی نێوان کوردستان و ڕووسیا کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت، پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتی ڕووسیا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.

کونسوڵی گشتیی ڕووسیا، خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشاندا و خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.