وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەم و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی تشرینی یەکەم، ڕەوانەی بەغدا كرا.
ئەمڕۆ یەكشەممە 22/11/2026، وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: “بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی خەرجی و داهاتەکانی مانگی تشرینی یەکەم، لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە، ڕەوانەی بەغدا كرا ز کەمێک لەمەوبەر ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا.”