سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر دەکرێن و پێویستە دەستوور بنەمای سەرەکی بێت بۆ نەهێشتنی ناکۆکییەکان.
ڕۆژی شەممە 21ـی تشرینی دووەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كرد.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێم و هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە كێشە و گرفتەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ لە چوارچێوەی دەستوور قابیلی چارەسەرن و پێویستە دەستوور پێوەر و بنەمای سەرەكی بێت بۆ تێپەڕاندن و نەهێشتنی