پۆچێتینۆی ڕاهێنەری نوێی مانچستەر یونایتد بە گریانەوە لێدوانیدا، کاتێک پشتڕاستیکردەوە کە جێهێشتنی ئه‌ركه‌کەی وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەمریکا «یەکێکە لە بڕیارە قورسەکانی ژیانی وەرزشیم».
ڕاهێنەری پێشووی تۆتنهام و چێڵسی و پاریس سانجێرمان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: قسەکردن لە ئێستادا قورسە، چونکە کەسێکی زۆر سۆزداریم، زۆر بە پەرۆش بووم بۆ پڕۆژەکەی ئەمریکا و باوەڕم پێی هەبوو، هەر بۆیە بڕیاری ڕۆیشتن زۆر قورسترە و لە زۆر ڕووەوە زۆر خەمناکترە.
ڕاهێنەرە نوێیەکەی یونایتد لە کۆتاییدا دەڵێت: زۆر شت لەم وڵاتە فێربووم، پێموایە ئەمە یەکێکە لە بڕیارە قورسەکانی تەواوی ژیانی وەرزشیم.