نێچیرڤان بارزانی و مەسعوود پزیشکیان لە ئەنتالیا کۆبوونەوە، جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی و هەوڵە هاوبەشەکان کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی تشرینی دووەم، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کارهکانی لووتکەی ئاووهەوا لە شاری ئەنتالیای تورکیا، لەگەڵ مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئێران کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران، چۆنیهتیی پتەوکردنیان و فراوانکردنی ئاسۆکانی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا لهسهر بنهمای بەرژەوەندیی هاوبەش، تاوتوێ کران.ڕەوشی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. تیایدا هەردوولا دووپاتیان کردەوە کە شەڕ و ململانێکان خزمەت بە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێک ناکەن و گفتوگۆ، لێکگەیشتنی هاوبهش و ڕێگەچارە دیپلۆماسییەکان باشترین ڕێگەن بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکانی وڵاتانی ناوچەکە و بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوانیان کردەوە، بە شێوەیەک کە ببێتە مایەی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەدیهێنانی ئاشتییهکی بهردهوام و لە خزمەتی بەرژەوەندیی هەموو گەلانی ناوچەکەدا بێت.
چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.











