خەبات: وریشە عومەر:- لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆیدا، لە قاوەخانەی ئەرەبیکا، بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، پڕۆژەی گەلەریی خێرخوازیی هونەریی ئەرەبیکا، لە لایەن براندی پاکۆ پریڤێوە، کرایەوە. پڕۆژەکە بەبەشداریی خوێندکارانی کۆلێژی هونەری زانکۆی سلێمانی و ڕێکخراوی مناڵپارێزی کوردستان؛ ڕێکخرابوو، جێی ئاماژەیە داهاتی تابلۆکان نمایشکراوەکان دەبەخشرێتە منداڵانی توشبوو بە شێرپەنجە. هەر لەو چالاکییەدا، وەک پێزانینێک بۆ مێژوو پێگە و خزمەتە شایستەکانی؛ ڕێزلێنان پێشکەش بە خاتوونی دادوەر و شێوەکار (ناز میرزا عارف) کرا.