سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پاش سەردانەکەی بۆ بەغدا، لەگەڵ تۆم بەڕاک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا گفتوگۆی کردوە.

سێشەممە 10ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، خۆشحاڵ بووم دوای سەردانەکەم بۆ بەغدا، لەگەڵ بەڕێز باڵیۆز تۆم بەڕاک لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە قسەمان کرد.

سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوەکردەوە، هەردوولا هاوڕابووین لەسەر گرنگیی بەهێزی و یەکگرتوویی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور.

هاوکات هەردوولا پێشوازیمان لە بەرەوپێشچوونی گفتۆگۆکان لەگەڵ سەرۆکوەزیران بەڕێز عەلی زەیدی و حکوومەتەکەی لە بابەتی یاسای بودجەی فیدراڵی کرد و بەهیواین لە زووترین کاتدا، ڕێککەوتنی نەوت و گاز بگاتە ئەنجام.

مەسروور بارزانی دووپاتی کردەوە، لە پەیوەندییەکەدا، جەختمان لە هاوبەشیی بەهێزی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کردەوە.