پێگه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له زاری به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌یه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمان و ڕێنمایی به فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوه، ئاماده‌كاری ته‌واو بكه‌ن، بۆ ئه‌گه‌ری ده‌ستكردنه‌وه به ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی گه‌وره دژی ئێران.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی بۆ پێگه‌ی “ئه‌كسیۆس” ئاماژه‌یان داوه، له ڕێنمایی و فه‌رمانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی جه‌نگ هیچ واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان ئاماژه‌ی پێ نه‌كراوه، چونكه تا ئێسته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه.
به قسه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، بۆردمان و هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی نوێكردنه‌وه‌ی نیوه‌یی له ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ و پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئیسرائیلیش ده‌بێت، كه هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له هه‌ڵبژاردنی نیوه‌یی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌درێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، ده‌ستكردنه‌وه به ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی گه‌وره، بۆردمانی فره‌وانی دامه‌زراوه‌كانی وزه و ژێرخان و دامه‌زراوه‌كانی ناوكی ئێران ده‌گرێته‌وه.
به‌رپرسێكی پنتاگۆن له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌ركی وه‌زاره‌تی جه‌نگ بریتییه له ئاماده‌كردنی بژاره سه‌ربازییه‌كان و خستنه به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، تا بڕیاریان له‌سه‌ر بدات.