ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئهیلوولی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کریستیان ئۆلفکە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی، پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دووپات کردەوە.
کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا، جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا.
