سه‌لام عه‌بدوڵڵا
دوێنێ دووشه‌ممه 21/9/2026، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كانی، سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی، به به‌شداریی وه‌زیری پێشمه‌رگه و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له ئاهه‌نگێكی پڕ‌شكۆ و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری عێراقی فیدڕاڵ و كونسوڵگه‌رییه‌كانی هه‌رێم، یه‌كگرتنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ڕاگه‌ێندرا.
به ته‌واوی متمانه‌وه ده‌توانین به سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی هه‌رێم بڵێین كه ئه‌م هه‌نگاوه له مێژووی ئه‌م هه‌رێمه‌دا بێ وێنه‌یه، چونكه هه‌موومان به‌داخه‌وه شایه‌تحاڵی ناته‌بایی و ململانێی هێزه كوردییه‌كان بووین كه به‌داخه‌وه هه‌ندێك جار ده‌كه‌وته بواری ململانێ سه‌ربازیشه‌وه كه هه‌رده‌م و هه‌میشه گه‌له‌كه‌مان و كێشه ڕه‌واكه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌بوو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی نموونه‌یه‌كی ناله‌بارمان نیشانی دۆستانی كورد ده‌دا و مه‌سه‌له‌كه‌مانی تا ئاستی زۆر به‌ره‌و په‌راوێز بوون ده‌برد.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م ڕێككه‌وتنه سوودبه‌خشه تا ڕاده‌یه‌ك دواشكه‌وت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كارێكی مه‌زن و هه‌لێكی چاره‌نووسسازی بۆ گه‌له‌كه‌مان هێناوه‌ته به‌رهه‌م كه لاپه‌ڕه‌یه‌كی گه‌شی خه‌بات و قوربانیی گه‌له‌كه‌مان بۆ مێژووی خه‌باتی ئه‌م گه‌له قوربانیده‌ر و كۆڵنه‌ده‌ره ده‌نه‌خشێنێ و ڕوویه‌كی گه‌شی گه‌له‌كه‌مان بۆ یار و نه‌یار ده‌خاته‌ڕوو.
ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان هه‌میشه گره‌ویان له‌سه‌ر ناته‌بایی و ئاڵۆزی و ململانێ لایه‌نه‌كانی نێو هه‌رێم ده‌كرد و خه‌ریكی ده‌لاقه و دانانی پواز و نانه‌وه‌ی ئاژاوه و پڕوپاگه‌نده‌ی نادروست ده‌كرد و گره‌ویان له‌سه‌ر ناته‌بایی ده‌كرد، بۆیه ئه‌م یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی پێشوو و له‌مه‌ودواش پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه و شكست به پیلانه‌كانیان ده‌هێنێت.
ئه‌م هه‌نگاوه مه‌زنه ده‌بێ ببێته سه‌رمه‌شقێك بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش و لق و پۆپه‌كانی تریش تا بتوانرێ ئه‌م یه‌كخستنه‌وه‌یه هه‌موو بواره سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كانیش بگرێته‌وه و یه‌كگرتووی و گه‌له‌كه‌مان زیاتر و تۆكمه‌تر بكات، نه‌ته‌وه و وڵاتانی تریش زۆربه‌یان به‌م قۆناغه‌دا تێپه‌ڕیون، به‌ڵام به یه‌كگرتوویی و ته‌بایی نێو خۆیان، ئێستا بوونه‌ته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان.
پیرۆزبایی گه‌رم له هه‌ردوو هێزی سه‌ره‌كی هه‌رێم و هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م و به‌هیوای هه‌نگاوی ستراتیژی تر، كه له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حكوومه‌ت و بواره جیاجیاكانی تردا خۆی ده‌بینێته‌وه، كه ده‌توانێت به هێزییه‌وه به‌رامبه‌ر پێشێلكارییه‌كانی حكوومه‌تی فیدڕاڵ له به‌غدا بوه‌ستێته‌وه.
ئیدی ئیتر هێزی پێشمه‌رگه ته‌نیا داكۆكی له كورد‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌كات.