مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ موحسین مەندەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە.

ئێوارەی  پێنجشەممە 17ـی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک، پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکهاتبوو.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.