ئەمیری دەوڵەتی قەتەر پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و بنەماڵەی بارزانی دەکات.

شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ئەمیر دەوڵەتی قەتەر بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی) پەیامێکی هاوخەمی و سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.

ئەمیری قەتەر سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی پێشکەش بە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت کرد و هیوای خواست خوای گەورە گیانی کۆچکردوو بە بەزەیی و بەهەشتی خۆی شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.