ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی كردووەتەوە، بەلەمێك لە كەنارەكانی قوبرس نقوم بووە كە 270 سەرنشینی هەڵگرتووە، پرۆسەی گەڕان و فریاكەوتن بەردەوامە.
ئەمڕۆ یەكشەم 30 ی ئاب، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی كردووەتەوە، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیاكانی توركیا و قوبرس بڵاو دەكرێنەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەلەمێك وەرگەڕاوە، 270 كەس سەرنشینی بوون و نقوم بووە، پرۆسەی گەڕان و فریاكەوتن بەردەوامە.
تا ئێستە هیچ زانیارییەكی فەرمی لەسەر بەلەمەكە و ئەو خەڵكانەی سەرنشینی بوون بڵاو نەكراوەتەوە.