كارۆلین لیڤیت گوتەبێژی كۆشكی سپی، لە دیمانەیەكی لەگەڵ فۆكس نیوزدا دەڵێ‌، “هیچ دانوستاندنێك لە نێوان ئەمەریكا و ئێران لە ئارادا نییە و سەرنجی ئەمەریكا ئێستە لەسەر دابڕاندنی ئابووری ئێرانە”.

ئەمڕۆ پێنجشەم 27ی ئاب، كارۆلین لیڤیت لە دیمانەیەكدا  باسی لە دوایین پێشهاتەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێرانی كردووە، دووپاتی دەكاتەوە هیچ گفتوگۆیەك لە نێوان ئێران و ئەمەریكا لە ئارادا نییە.

گوتەبێژی كۆشكی سپی باس لەوەیش دەكات، ئێستە سەرنجی ئەمەریكا تەنیا بەسەر جێبەجێكردنی سزا ئابوورییەكانە بۆ دابڕاندنی ئێران لەڕووی ئابوورییەوە.