ئاناتۆلی کارپۆڤ پاڵەوانی پێشووی شەترەنجی جیهانی دوای بڕیاری دوورخستنەوەی هەڵبژاردەی ڕووسیا لە بەشداریکردن لە ئۆڵۆمپیادی جیهانی شەترەنج، هێرشێکی توندی کردە سەر سەرکردایەتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی شەترەنج، كه بڕیارە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا ئۆڵۆمپیادی جیهانی شەترەنج لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان بەڕێوە بچێت.
کارپۆڤ هەڵوێستی سەرکردایەتی فیدای بە «ڕوسۆفۆبی» وەسف کرد و ئاماژەی بەوەدا کە بڕیاری قەدەغەکردنی بەشداریکردنی یاریزانانی شەترەنجی ڕووسیا لەسەر بنەمای گۆڕەپانی وەرزشی نەبووە.
دوانزەهەمین پاڵەوانی جیهان ڕایگەیاندووە، «بڕیاری ڕێگەنەدان بە یاریزانانی شەترەنجی ڕووسیا بۆ بەشداریکردن لە ئۆڵۆمپیادی شەترەنجی جیهانی تەنها دەتوانرێت بە هەڵوێستی ڕوسۆفۆبی سەرکردایەتی فیدە ڕوون بکرێتەوە».
ئەنجومەنی سەرۆکایەتی فیدە بڕیاریدا هەڵبژاردەی ڕووسیا لە پاڵەوانێتییەکە دووربخرێتەوە، کە لە ١٦ تا ٢٧ی ئەیلول لە ئۆزبەکستان بەڕێوەدەچێت.