مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و جیهان کرد و تێیدا ئومێدی خواست ئەم یادە پیرۆزە ببێتە هەوێنی قووڵبوونەوەی زیاتری کولتووری پێکەوەژیان و ئاشتی و تەبایی لە نێوان پێکهاتەکان و گەلانی جیهاندا.
دەقی پەیامی مەسرور بارزانی:
به بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حەزرەتی محه‌مه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.










