دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا نوێترین لێدوانی لەبارەی ئێران دا و دەڵێ، ئێران بە تەواوی دەڕووخێت.
ئەمڕۆ دووشەم 24ی ئاب، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە ترووس سۆشیاڵ نووسیویەتی، ”ئێران بە تەواوی دەڕووخێت”.
ئەوە لەكاتێكدایە كە ماوەی چەندان مانگە گرژی و شەڕ و پێكدادان لەنێوان ئەمەریكا و ئێران هەبوو، بەڵام ئێستە فۆكسی سەرۆكی ئەمەریكا و ستراتیجی وڵاتەكە زیاتر لەسەر گەمارۆی ئابوورییە لەسەر ئێران نەك شەڕی سەربازی.