سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق باسی بەهێزکردنی کاری هاوبەش لە بوارەکانی ئابووری، ئاسایشی سنوور و پاراستنی ئارامی ناوچەکەدا بکات.

 محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە بەسەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی گەیشتە بەغدا و بڕیارە هەر ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقدا کۆببێتەوە.

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە شوێنی بەئامانجگرتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد و وتی، وەک بەرەی مقاوەمە تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان بەردەوام دەین و هەموو سامان و توانای خۆیان بۆ سەرکەوتنی ئەم خەباتە تەرخان دەکەن.

– ئاماژەی بەوەشکرد، “وڵاتانی ئیسلامی دەبێت پەیوەندییەکی ئەمنی و ئابووری قوڵیان هەبێت، ئێرانیش بەبێ دەستوەردانی بیانی، دەیەوێت پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی لەگەڵ سەرجەم وڵاتاندا فراوانتر بکات، هاوکات درێژە بە پەیوەندییە دێرینەکانی نێوان ئێران و عێراقیش دەدەین”.