تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێراق پەیامێکی توندی لەبارەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە.
تۆم باراک لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە: “بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین کە کرایە سەر هاوڕێ و هاوبەشە بەنرخە کوردەکەمان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، و نوسینگەکەی لە هەولێر.”
دەشڵێت: “دەستدرێژی لەم شێوەیە بۆ سەر هاوپەیمانە کوردە متمانەپێکراوەکانمان قبوڵکراو نییە و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکە.”
ئاماژەشی بەوە داوە: “ئێمە چاوپۆشی لەم دوژمنکارییانە ناکەین و ڕێگەی پێنادەین. بە تەواوی پشتیوانی لە سەرکردایەتی سەرۆک وەزیران عەلی ئەلزەیدی دەکەین لە گەڕاندنەوەی سەروەریی تەواوەتی عێراق و دڵنیابوونەوە لەوەی کە هەموو چەک و هێزە ئەمنییەکان لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عێراقدا دەمێننەوە.”