سه‌لام عه‌بدوڵڵا
هه‌شتا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سایه‌تییه‌كی قاڵبوو له خه‌بات و به‌رخودان و به ئه‌زموون له شه‌ڕ و به‌ره‌نگاریی دوژمنان‌دا، به تێگه‌یشتن له دۆخی ناهه‌مواری گه‌له‌كه‌ی و ئاستی سه‌ختی ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی و به‌ده‌ستپێشخه‌ریی خۆی و هه‌ڤاڵانی، بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری مه‌هاباد، گه‌ڵاڵه كرا و ساڵی 1946 له به‌غدا به نهێنی دامه‌زرا.
هه‌ڵبژاردنی دوو كه‌سایه‌تیی ناسراوی وه‌ك شێخ له‌تیف شێخ مه‌حموود و كاكه زیادی كۆیه وه‌ك جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌و پارته بۆ ئه‌و ڕۆژگاره كارێكی دروست بوو، چونكه هه‌ر یه‌كه‌یان كه‌سایه‌تییه‌كی دیار‌و ده‌ستڕۆیشتووی ناوچه‌كه‌ی خۆیان و جێی ڕێزبوون كه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه كاریگه‌ریی خۆی هه‌بوو. هه‌روه‌ك له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ردا، ئه‌ندازیار و پارێزه‌ر و ئه‌فسه‌ری به ئه‌زموون و كه‌سایه‌تیی ناسراو و نیشتمانپه‌روه‌ری تێدا بوو، ئه‌مه جگه له جه‌ماوه‌ری ڕه‌ش و ڕووت و زه‌حمه‌تكێشی كوردستان كه هێزو پێزێكی گه‌وره‌ی به‌و رێكسختنه نوێیه‌دا كه له‌مه‌ودوا بووه هێزی پته‌وی له‌بن نه‌هاتووی گه‌له‌كه‌مان و ده‌بێته داینه‌مۆی خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌و پارته‌ی ساڵانی دوایی جڵه‌وی خه‌بات و تێكۆشان ده‌گرێته ده‌ست.
جه‌نگی دووه‌می جیهان كۆتایی هاتبوو، یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت و هاوپه‌یمانان به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وتووبوون و بای دیموكراتی و سۆسیالیزم رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستیشی گرتبووه‌وه، به‌تایبه‌تی بیروبۆچوونی سوسیالیستی، به‌ڵام ئه‌وه وای له بارزانی نه‌كرد پارتێكی سوسیالیستی یان چه‌پڕه‌و دابمه‌زرێنێ ئه‌ویش به‌هۆی خوێندنه‌وه‌ی دروستی بۆ بارودۆخی كومه‌ڵگه‌ی كوردی كه ئه‌و كات له قۆناغێكی ئه‌وتۆدا نه‌بوو، چ له ڕووی په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵی بوو، چ له رووی پیشه‌سازییه‌وه، بۆیه پارتی دیموكراتی كوردستان گونجاوترین جۆری ڕێكخستن و ڕێكخراو بوو بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه، بۆیه پارتی توانی خۆی له‌سه‌ر پێیه‌كانی ڕابگریت و به‌رده‌وام بێت. ئه‌گه‌رچی شكستی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد زه‌برێكی كوشنده‌بوو بۆ ئه‌و ساته، به‌ڵام چوونی بارزانی و هه‌ڤاڵانی بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و مانه‌وه‌ی بۆ 11 ساڵ گوڕوتینی زیاتری دا به ڕێكخستنه‌كانی پارتی، هه‌ربۆیه‌ش له كۆنگره‌كانی پارتیدا هه‌میشه بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و حزبه هه‌ڵده‌بژێردرایه‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌و پارته به لێوه‌شاوه‌یی بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی و خۆڕاگری سه‌ركرده‌كه‌ی و هه‌ڤاڵانی و ئه‌ندامانی توانی جێگه‌ی شیاوی خۆی بكاته‌وه وه‌ك پارتێكی سیاسیی نهێنی له خه‌بات و تێكۆشانی خۆی به‌رده‌وام بێت و ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئه‌ندام و لایه‌نگری زیاتر بكات و ببێته جێی هیوا و متمانه‌ی گه‌له‌كه‌ی و تا گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ركرده ئه‌فسانه‌ییه‌كه‌ی، نموونه‌ی تێكۆشان و خۆڕاگری بێت، كه له‌مه‌ودوا توانی به‌شدارییه‌كی كارای له هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوولدا هه‌بێت و سه‌ركردایه‌تیی قۆناغێكی گرنگ له مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا بكات، كه به ده‌ستهێنانی ڕێككه‌وتننامه‌ی (11)ی ئاداری ساڵی 1970 بوو كه بۆ یه‌كه‌مین جار به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی حكوومه‌تی عێراق دوای به‌كارهێنانی هه‌موو زه‌بروزه‌نگێكی سه‌ربازی نابه‌رامبه‌ریش پارتی و شۆڕشه‌كه‌ی توانی حكوومه‌ت ناچار بكات، كه دان به مافه‌كانیدا بنێت كه سه‌روه‌رییه‌كانی ئه‌مڕۆی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌چنێت.
له‌مه‌ودواش، سه‌ره‌ڕای خیانه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له شۆڕشی كورد له ئاداری 1975 دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارتی هه‌رزوو كه‌وته‌وه رێكخستن و ئاماده‌كاری بۆ نوێبوونه‌وه‌ی خه‌باتی سیاسی، چه‌كداری كه به‌ڕاونانی رژێمی فاشیستی به‌غدا له‌كوردستان له‌ساڵی 1991 كۆتایی هات و گه‌له‌كه‌مان گه‌ڕایه‌وه سه‌ر خاكی خۆی و پارتیمان به‌شداریی كارای له پێكهێنانی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی ده‌ستگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم كرد، كه ئه‌مڕۆ بۆ 34 ساڵ ده‌چێت كورد خۆی، خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات.
هه‌شتا ساڵ خه‌بات و قوربانیدان مێژووییه‌كی پڕ شكۆیه بۆ گه‌له‌كه‌مان.